ئەپڵ 21, ئازار 2017

ئەپڵ ڕەنگێکی نوێی بۆ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس ڕاگەیاند

دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ مانگی ٩ ی ساڵی پار دوو مۆبایلی نوێی بەناوەکانی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس ڕاگەیاند، ئەو دوو مۆبایلەی بەڕەنگەکانی (ڕەشی لەماعی، ڕەش، زیوی، زێڕی و گوڵی زێڕی) بەردەستکرد. لەوکاتەوە تاکو ئێستاش بەکارهێنەران داوایان دەکرد کە کۆمپانیاکە ڕەنگی تر بۆ ئەو دوو مۆبایلە بەردەست بکات، هەروەکو ئەوەی کە چاوەڕوانیش کرابوو، کۆمپانیاکە ڕەنگێکی نوێی بۆ ئەو دوو مۆبایلە بەردەستکرد، ئەویش ڕەنگی سوورە.

ئەمە یەکەمجارە کە کۆمپانیای ئەپڵ ڕەنگی سوور بۆ ئایفۆن بەردەست دەکات، چونکە لەوەو پێش کۆمپانیاکە ڕەنگی سووری تەنها لەدروستکردنی بەرگەکانی ئایفۆن بەکارهێنابوو، نەوەکو بۆ خودی ئایفۆنەکە خۆی. بڕیارە ئەم ڕەنگە نوێیە لە ڕۆژی هەینیدا بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن لەبازاڕگا سەرەکییەکانی ئەپڵ لەجیهان بەدوو قەبارەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایت، نرخی ڕەنگی سوور بۆ ئایفۆن ٧ بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت بریتییە لە ٧٤٩ دۆلار و بۆ قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت نرخەکەی ٨٤٩ دۆلارە، هەروەها بۆ ئایفۆن ٧ پڵەس بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت نرخەکەی ٨٦٩ دۆلارە و بۆ قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت نرخەکەی ٩٦٩ دۆلارە.

بۆچونی تۆ