ئەندرۆید
21, ئازار 2017
گوگڵ وەشانی Android O ی ناساند و بۆ ژمارەیەک لە گەشەپێدەرانی بەردەست خست

ئەمڕۆ کۆمپانیای گوگڵ وەشانی تاقیکاری و ئەزموونی بۆ گەشپێدەران بڵاوکردەوە بەناوی Android O بەلام تا ئێستا وشەی O بە فەڕمی نەناسێنراوە بەڵام هەروەک وەشانی دیکە پێشبینی دەکرێت جۆرێک بێت لە شیرینی، جێی ئاماژەیە لەم وەشانە نوێیەدا گوگڵ گرنگی تەواوی داوە بە ئاگانامەکان و بەڕێوەبردنی وزەی پاتری هەروها یەکەم وەشانی گەشەپێدەران بۆ ئەم جۆرە مۆبایلانە بڵاودەکرێتەوە: Pixel, Pixel XL, Pixel C, Nexus 5X, Nexus 6P. ئەمەش وەشانی تاقیکارییە لە فایلێکی Image دا.
لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەین بۆچی گوگڵ وەشانی نوگەت بەزوویی بەردەست ناخات بۆ مۆبایلی کۆمپانیاکانی دیکە، ئەویش ئەوەیە گوگڵ لە پێشدا بەرهەمەکانی خۆی پێشدەخات کە ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە و بەرهەمەکانی گوگڵ بەم تاییبەتمەندییە بەناوبانگن، هەروەها خاڵێکی تریش ئەوەیە خودی گوگڵ خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدە بۆیە بە ئاسانی وەشانەکانی بۆ ئامادە دەکات هاوشێوەی ئەپڵ کە چەند مۆبایلێکی کەمی هەیە گوگڵیش هەروەها.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان کە باس کراون:
هەوادارانی میوزیک دەتوانن لەڕێی تەکنەلۆژیای بلوتوث و LDAC کە تەکنەلۆژیایەکی نوێیە بۆ گواستنەوەی دەنگ بە ئاستێکی زۆر بەرز موزیکەکانیان کار پێبکەن و چێژی لێببینن.
توانای کۆنتڕڵ کردن و دەست گرتن بەسەر زۆرێک لە فرمانی ئەو ئەپانەی کە کاریگەری زۆر درووست دەکەن لەسەر بەفیڕۆدانی وزەی پاتری، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی تەمەنی پاترییەکان.
بوونی تایبەتمەندی picture-in-picture واتە دەتوانیت بە نێو مۆبایلەکەتدا بگەڕێیت یاخود تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنیت و هاوکات لە سوچێکی مۆبایلەکەوە، ڤیدیۆی ئەپی یوتیوب یاخود ڤیدیۆ لەڕێی کارپێکەری ڤیدیۆی مۆبایلەکەت کار پێبکەیت و توانای وەستاندن و کارپێکردنەوەیت هەبێـت لەکاتێکدا دەشتوانیت کار لەسەر ئەپێکی دیکە بکەیت، هاوشێوەی Samsung’s multi-window بەڵام بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر.
دەتوانیت دەسەڵاتێکی زیاترت هەبێت بەسەر ئاگانامەکاندا، بۆ نموونە ماڵپەڕێکی گەورەی هەواڵیت لایە دەتەوێـت تەنها ئاگانامەی هەواڵی تەکنەلۆژیت بۆ بێت، لەم وەشانە نوێیەدا گوگڵ ئەمەت بۆ بەردەست دەخات.

داوا لەگەشەپێدەران دەکات کە دیزاینی گونجاو بۆ ئایکۆنی ئەپەکانیان درووست بکەن، هاوشێوەی ئەم وێنەی خوارەوە:


سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.