ئەندرۆید 23, ئازار 2017

لە کۆتاییدا، یاری (سوپەر ماریۆ ڕەن) بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستکرا

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر، کۆمپانیای نینتێندۆ نوێترین یاری خۆی لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بەردەستکرد بە ناوی SuperMarioRun. ئەم یاریە دەنگ و باسێکی زۆری لە مۆبایلە هۆشمەندەکان دروستکرد، گرنگترین ئەو باسانەش بەردەستبوونی خێرای یاریەکە بوو لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نینتێندۆ کاتی بەردەستبونی یاریەکەی بۆ ئەندرۆید ئاشکرا کرد.

سوپەر ماریۆی یەکەمین یاری کۆمپانیای نینتێندۆ بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان، کە یاریەکی تەواو ناودار و ناسراوە لە ئێستا و لە ڕابردوودا. یاری ناوبراو کە لە کۆنگرەیەکی تایبەتی کۆمپانیای ئەپڵ نیشاندرا، یاریەکی تایبەتە و مەودایەکی دوورودرێژ لەخۆ دەگرێت و یاریکەر دەتوانێت گەشت بە نێو نەخشەکەدا بکات و پارە کۆبکاتەوە، جگە لەمەش یارییەکە دۆخی یاری دوو کەسی لەخۆدەگرێت کە ڕێگە بە دوو کەس دەدات لەگەڵ یەکتر یاری بکەن و کێبڕکێ بکەن، یەکەم بەردەستبوونیشی لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بوو.

یاریەکە خۆڕاییە، بەڵام تاکو مەودایەکی دیاریکراو، بۆ کردنەوەی تەواوی یاریەکە پێویستە یاریەکە بە بڕی ۹.۹۹ دۆلار بکڕیت.

ئەمڕۆش یاریەکە بە فەرمی لەسەر کۆگای پلەی ستۆر بڵاوکرایەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ