ئای ئۆ ئێس
23, ئازار 2017
گوگڵ دوو گۆڕانکاری گرنگی بۆ هەردوو ئەپەکەی Duo و Allo بەردەست خست

لە گرنگترین نوێکارییەکانی گوگڵ بۆ ئەپەکانی لەم ماوەیەدا بریتییە لەبەردەست خستنی پەیوەندی کردنی دەنگی بۆ یەکێک لە گرنگترین ئەپەکانی کە ئەویش ناوی Duo یە، پێشتر بەکارهێنەر دەیتوانی پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدات، لەم وەشانە نوێیەدا گوگڵ پەیوەندی دەنگیشی بەردەست خستووە، تاکوو بەکارهێنەر بتوانێت لەکاتێکدا هێڵی ئینتەرنێتەکەی لاوازە پەیوەندی دەنگی ئەنجام بدات، کە ئەمەش وەک ڕوونە بە ئینتەرنێتی خێرایی کەم کردارێکی ئاسانترە.
سەبارەت بە ئەپی Allo لە ئێستادا پشتگیری ناردنی فایلی PDF و MP3 دەکات.
ئەم دوو نوێکارییە سەرەتا لە وڵاتی بەڕازیل بەردەست دەبێت، پاشان بۆ وڵاتانی دیکە، هەروەها ئەم دوو ئەپە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستن لە هەردوو کۆگاکە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.