ئەپ و نەرمەکاڵا
26, ئازار 2017
یەکێک لە باشترین ئەپەکانی وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی!

بەردەوام گەشەپێدەران لەسەر کۆگاکانی ئەپڵیکەیشن ئەپەکانیان دەکەنە بێبەرامبەر و خۆڕایی یان نرخەکانیان دادەشکێنن و بەمەش ئەپەکە زیاتر دەناسرێت و خەڵێکی زۆریش دایدەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی لەلایەن ئەو کەسانەی کە ئەپەکەیان داگرتووە ببێتە ڕێگەیەک تا خەڵێکی تر دوای بوونەوە بە بەرامبەر ئەپەکە بکڕن و بەمەش سودێک بۆ گەشەپێدەرەکە دەستەبەرببێت. لە یەکێک لەو داشکاندنانە ئەپی MuseMage کە ئەپێکی ناوازەیە و لەسەر ئەپستۆر نرخی ٣.٩٩ سەنتە و لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕای و بێبەرامبەر. تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەی خوارەوەن:
- تایبەتمەندی تێکەڵکردنی زیاتر لە یەک پارچە ڤیدیۆ لەیەک ڤیدیۆدا.
- تایبەتمەندی دانانی هەر دەنگێک بۆ سەر ڤیدیۆ.
- بوونی چەندین فلتەر و کاریگەری سینەمایی لەسەر وێنە یان ڤیدیۆبێت.
- تایبەتمەندی بینینی فلتەرەکان بەشێوەیەکی زیندوو و ڕاستەوخۆ.
- پشتگیری کردن لە ڕوونی ٤ کەی.
- تایبەتمەندی هێواشکردنەوەی ڤیدیۆ و خێراکردنی.
- ئەپێکی جیاوازە لەدانانی کاریگەری لەسەر ڤیدیۆ.
- گۆڕینی پاشبنەمای وێنە بە وێنەیەکی تر.
- ئامرازەکانی وێنەگرتنی بە دەستکاری خۆتەوە واتە Manual لەوانە White Balance و ISO و Focus.
- چەندانی تر لە کاریگەری و تایبەتمەندی لەم ئەپە ناوازەیەدا بوونیان هەیە.
پەلەبکە و کرتە بکە یان پەنجە بنێ بەم بەستەرە بۆ داگرتنی ئەم ئەپە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!