فلاش و ماڵتیمیدیا

(وانه‌ی یه‌كه‌م) چۆنیەتی دروست كردنی دوگمە و بەیەكەوە بەستنەوەی بە فایل له‌ (SwishMax)دا

بەرنامەی سویش ماكس فرە كارە و یەكێك لەو كارانە دروستكردنی دوگمەی فلاشی جوڵاو بۆ ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت و سیدی ئۆتوڕەن  و بەرنامەكان بە شێوەیەكی جوڵاو و جوان . جا بۆ یە لەم وانەیەدا هەڵدەستین بە دروست كردنی دوگمەیەك و بەیەكەوەبەستنی بە فایلەكانما ن جا چ بۆ سیدی ئۆتو ڕەن بێت یان بۆ ماڵپەڕەكان بێت بۆ ئەم مەبەستە  بەرنامەی سویش ماكس دەكەینەوە و لە سەر پەڕەكە جا چ وێنەیەك بێنیت یان نوسینێك یان شەیپێك(شێوەیەك) ئەوا كلیكی راستی لەسەر بكە و پاشان كلیك لە convert بكە پاشان كلیك لە convert  to button بكە

دەبینین دەبێت بە دوگمەیەك بەشێوەیەك لە بەشی Properties لە سەر ڕووكاری بەرنامەكە دووبەش  درووست دەبێت كە
1-بریتیە لەوەی كاتێك كە ماوسەكەی دەبەینە سەر
2-بریتیە لە وەی كاتێك كە ماوسەكەی لەسەر دادەگرین
بۆ بینینی زانیاری زیاتر وێنەی 1 ببینە:
پاشان بۆ بەستنەوەی دوگمەكە
1-لە ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت:
بۆ ئەم مەبەستە لەبەشی outline كلیك لە دوگمەكەبكە پاشان كلیك لە بەشی scriptدەكەین دوای ئەمە كلیك لە add script دەكەین ئنجا كلیك لە browser/networkدەكەین دوای ئەمە كلیك لە get url دەكەین ئنجا لە بۆ شایی لینك كردندا ئەو لینكەی دەمانە وێت دەینوسین ، دوای لینك كردنە كە لە ڕێگەی لیستی فایل پاشان exportئنجا فۆڕماتی swfهەڵدەبژێرین و بەو فۆڕماتە دەی پارێزین دەبینین كە بێت و فایلەكە بكەینەوە كلیك لە نوسینەكە بكەین دەبینین ڕاستەوخۆ لینكەكە دەبێتەوە لە وێنەی 2 دا زانیاری زیاتر ببینن:-

2-لە سیدی ئۆتورەن
بۆ ئەم مەبەستە هەمان ئەو كارە دەكەین كە لەخاڵی 1 ئەنجام ماندا بەڵام لەجیاتی get urlكلیك لە fscommand دەكەین پاشان دوو بۆشای دەبێتەوە لە بۆشایی 1 كلیك لە سەهمە بچووكەكەی تەنیشتی دەكەین و exec هەڵدەبژێرین پاشان لە بۆشایی دووەم ناوی ئەو فایلە پڕۆگرامەی كە دەمانەوێت پێی ببەستینەوە دەنوسین بۆ نمونە ناوی (1.exe) پاشان لە هەركوێیەكی كۆمپیوتەرەكەت پێویستە فۆڵدەرێك دروست بكەیت و ناوی بنێیت Fscommand و فایلە پڕۆگرامەكەی بكەیتە ناوییەوە و پاشان لە ڕێگەی لیستی فایلی بەرنامەی سویش ماكس پاشان exportئنجا فۆڕماتی exe(projecter)هەڵدەبژێرین و فایلەكە لە تەنیشت ئەو فۆڵدەرەی ناومان نا Fscommand دەی پارێزین دەبینین كە كلیك لە نوسینەكە بكەین ڕاستەو خۆ فایلەكە دەبێتەوە بۆ زانیاری زیاتر وێنەی 3 ببینە:

ئەوە بوو چۆنیەتی دروست كردنی دوگمەو بەیەكەوە بەستنەوەی بەفایلەكانمان لە بەرنامەی سویش ماكس، تا وانه‌یه‌كی تری جیاواز له‌ سویش ماكسدا خواتان له‌گه‌ڵ،هیوام وایە سودمەند بوو بێت بۆتان.

23 تشرینی یه‌كه‌م، 2011
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178