10
ئەپڵ 27, ئازار 2017

ئەپڵ وەشانی نوێی macOS Sierra 10.12.4 بە تایبەتمەندی Night Shiftـەوە وەشاند

کەمێک لەمەوبەر و لەگەڵ وەشاندنی وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێس، ئەپڵ بەفەرمی وەشانی نوێی ماک ئۆ ئێسی ڕاگەیاند کە ئەویش macOS Sierra 10.12.4 دەکات و تایبەتمەندیەکی دیاری بۆ زیادکراوە ئەویش Night Shiftـە. ئەپڵ لەم وەشاندە جەختی لە جێگیری و گونجاوی و ئاسایشێکی نایاب کردووەتەوە و پێشنیاری دەکات هەموو بەکارهێنەرانی ماک ئەم وەشانە لە ئامێرەکانیان جێگیربکەن.

بەکورتی ئەمانەی خوارەوە لە گرنگترین زیادکراو و چاکسازییەکانن:

  • تایبەتمەندی Night Shift بۆ سیستەمەکە زیادکراوە بۆئەوەی ڕەنگەکانی ڕوونمای ماکەکەت گەرمتر بکات لەگەڵ تاریکداهاتن.
  • پشتگیری کردنی سیری لە تۆمارەکانی یاری کریکێت بۆ خولی Indian Premier League و International Cricket Council.
  • زیادکردنی زمانی Shanghainese بۆ Dictation.
  • چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی پی دی ئێف لە ئەپی Preview دا.
  • چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی بابەت لە ئەپی مەیل لەکاتی بەکارهێنانی دیمەنی گفتوگۆ.
  • چارەسەرکردنی کێشەی پێشان نەدانی هەندێک ناوەڕۆک لەناو ئەپی مەیل.

ئێوەش دەتوانن ماکەکانتان لەڕێگەی ماک ئەپستۆرەوە بەرزبکەنەوە بۆ ئەم وەشانە و چێژ لە تایبەتمەندییە نوێیەکان وەربگرن.

بۆچونی تۆ