ئەپ و نەرمەکاڵا 28, ئازار 2017

بەرزکردنەوەی وەشان (ڤێرژن)ـی مۆبایلەکانی سامسۆنگ گالاکسی

له یەکێک لە زۆرترین پرسەکان و بابەتە گرنگەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان، بوونی نەرمەواڵە (سۆفتوەیر)ـێکی نایاب نوێ بووە لە لایەن خەڵکیەوە. بابەتی بەرزکردنەوەی وەشان گرنگیەکی زۆری هەیە و کارپێکەریەکانی مۆبایلەکەت نوێدەکاتەوە، کە سیستەمێکی ئاسایشی نوێی بۆ دادەمەزرێت و ڕووکاری مۆبایلەکەت زیرەک دەکات، بێگوومان لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێک و لە سیستەمێکەوە بۆ سیستەمێکی تر جیاوازە. کۆمپانیای سامسۆنگ هەمیشە ڕێکارێکی هێواشی بۆ بڵاوکردنەوەی وەشانەکانی گرتووەتە بەر، ئەمەش لای خەڵکی ئاسایی نابێت و بگرە بۆ بەرزکردنەوەی وەشانی سیستەمەکەی هانا دەباتە بەر هەندێک کار کە ئەتوانرێ له جیاتی ئەو کارانە زۆر بە ئاسانی و سادەیی بکەیت بەڵام لەگەڵ کەمێک وریایی. لەم بابەتە وەشانی مۆبایلە گالاکسیەکەت بەرزبکەرەوە (ئەگەر لە دەسەڵاتی بەکارهێنەر بوو).

سامسۆنگ ئامڕازی Kiesـی هەیە، کە نەرمەکاڵایەکی کۆمپیوتەرە و بواری بە مۆبایلە گالاکسیەکان دەدات لە ڕووی پشتگیری و چاککاری، لەوانەش نوێکردنەوەی وەشان. پێویستە سەرەتا دایبگرین. کرتە بکە بۆ داگرتن.

لە پاش ئەوەی بەتەواوی نەرمەکاڵاکەمان دامەزراند:

  • مۆبایلەکەت لە ڕێگەی پەیوەستکەری یو ئێس بی بە کۆمپیوتەرەکەوە ببەستەوە.
  • نەرمەکاڵای Kies بکەرەوە، پاشان چاوەڕوان بە تا ئاگادارکەرەوەیەکت لە مۆبایلەکەوە پێدەگات کە پەیوەستتکردووە.
  • نەرمەکاڵاکە بەشێوەی خۆکارانە زانیاری وەشانەکەت دەداتێت، ئەگەر وەشانی نوێ بۆ مۆبایلەکەت هەبوو ئەوا دووگمەیەک نیشاندەدرێت کە دووگمەی Updateـە، کرتەی لێبکە.
  • پاش مەرج و ئاگاداریەکان، کرتە لە بەشیconfirm بکە، چاوەڕوان بە تاکو زانیارە و پەڕگەکانی وەسانەکەت دادەگیرێت. پاش ئەوەی کۆتایی دێت، لە کاتی نوێکردنەوەکەدا ئاگاداربە مۆبایلەکەت لە کۆمپیوتەر لێنەکەیتەوە، ئەگەر پەیوەندی بپچڕێت ئەوا دەبێتە هۆی لە دەستدانی زانیاری و داتاکانی مۆبایلەکەت، هەر بۆیە وا باشترە پێش نوێکردنەوە، شتەکانت هەڵبگریت کە هەر لە ناو Samung Kies دا ڕێنماییت دەدات، کە پێی دەوترێت BackUp.

پاشان کەیبڵەکە لە مۆبایلەکەت لێبکەرەوە، مۆبایلەکەت نوێترین وەشانی تێدا دادەمەزرێت. بەڵام ئەگەر مۆبایلەکەت هەر لە سەرەتاوە نوێنەبووەوە، ئەوا لەلایەن کۆمپانیاوە چیتر پشتگیری نوێکردنەوەی سیستەم نەکات، کەوا چیتر ناتوانیت مۆبایلەکەت نوێبکەیتەوە. یاخوود لەوانەیە وەشانی نوێ بۆ مۆبایلەکەت بەردەست نەبووبێت.

بۆچونی تۆ