10
بابەتی گرینگ 29, ئازار 2017

سامسۆنگ مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەسی نمایش کرد

ئەمڕۆ له کۆنگرەی Unpackedـی تایبەت بە کۆمپانیای سامسۆنگ، دوو جۆری گالاکسی له زنجیرەی ئێس نمایشکرا، کە هەردوو مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ پڵەس و گالاکسی ئێس ٨ بوون. با بزانین کۆمپانیا گەورەکەی فرۆشتنی مۆبایلە زیرەکەکان، چی کردووە بۆ هەوادارانی؟ سەرەتای کۆنگرەکە، بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی مۆبایلەکانی گالاکسی جەختی لە بەهێزی و دڵنیایی پارێزراوی مۆبایلەکانی گالاکسی کردەوە، کە بە چەندین تاقیکردنەوەی شکان و دژە ئاویدا تێدەپەڕن، هەروەها باس له پەیوەندیە خزمەتگوزاریەکانی نێوان گووگڵ و سامسۆنگ کرا.

پاشان ڤیدیۆی ناسینی فەرمی گالاکسیە نوێیەکان نمایشکرا و تایبەتمەندیەکان لەلایەن جەستنەوە ئاشکرا کرا. گەورەترین گۆڕانکاری، له دیزاینی مۆبایلەکەوە بوو، لە زاری سامسۆنگەوە؛ لە تێڕوانین بۆ مۆبایلەکە، مەودایەکی بێ کۆتا و چوارچێوە دەبینیت، ڕوونمایەکی گەورەتر، زۆرتر..

دیزاین – ڕوونمای گالاکسی ئێس ٨ – ئێس ٨ پڵەس

لێرەدا گۆڕانکاریەکی گرنگ لە درێژەی مۆبایلەکانی ڕوونما چەماوە دا هەیە. سامسۆنگ هەمیشە تایبەتمەندی ڕوونما چەماوەی لە یەکێک لە مۆبایلەکانی بەکاردەبرد، بەڵام هێی! ئەمجارە ناوێک بە ئێج لە مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٨ پڵەس و گالاکسی ئێس ٨ـدا نیە، چونکە هەردوو مۆبایلەکە ڕوونما چەماوەن، ئەمەش نوێکاریی زنجیرەیی تەواوە بۆ سامسۆنگ. سامسۆنگ لە کۆنگرەکەدا واتایەکی زیاتری دەدا بەو گۆڕانکاریە مەزنەی ڕوونما، ئەویش ئاسانکاری، خێرایی لە بەکارهێنانی فەرمانەکان و جێبەجێکردنیان، جگە لەوەی چێژ و دیزاینێکی نایابی لە تەنیشتەکانەوە هەیە.

دەربارەی قەبارەی ڕوونماکان، ڕووونمای گالاکسی ئێس ٨ بە قەبارەی ٥.٨ ئینج دەبێت، بەرامبەر بەوە گالاکسی ئێس ٨ پڵەس بۆ یەکەمجار گەورەرین ڕوونمای دەبێت، کە ٦.۲ ئینجە بە درێژایی مێژووی زنجیرەی ئێس. قەبارە نوێیەکانی زنجیرەی ئێست بەدڵە!؟ با بێینە سەر ڕوونی ڕوونماکان. ڕوونمای گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس بە ڕوونی ۲۹٦۰ پێکسڵ بە ۱٤٤۰ پێکسڵن بە تەکنەلۆژیای سوپەر ئەمۆڵێد.

بەڵام ئەمجارە ڕوونماکانی مۆبایلەکان زیاتر ڕووناکی ڕێکدەخەن و باشتر دەکەن، بەوەی کە یەکەمین مۆبایلن کە خاوەن تایبەتمەندی ئێچ دی ئاڕ پریمیەم بن کە دیدەنی وێنەیەک باشتر و ڕێکتر دەکەن، چونکە ڕووناکی زیاد لە کەشی جیاجیادا لادەبەن.

هەر لەگەڵ ڕوونمادا تێڕوانین بۆ دیزاین هەیە، ئەو گۆڕانکاریە مەزنەی کە لە ڕوونمادا کرا، کاریگەریەکی تەواوی لە دیزاینی مۆبایلەکاندا کردووە. لایەکانی مۆبایلەکان خاوەن ڕووپۆشێکی سەرنجڕاکێش و لووسن کە چێژێکی تر بە دەستی بەکارهێنەر دەبەخشن.. بۆستن ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی مۆبایلەکەش ماون. هەردوو مۆبایل بە ڕەنگەکانی ڕەشی تاریک، زیوی، پەمەیی و زێڕی بەردەستدەبن.

پڕۆسێسەر – ڕام و بیرگەی گالاکسی ئێس ٨ – ئێس ٨ پڵەس

سامسۆنگ نوێترین و باشترین جۆری پڕۆسێسەرەکانی بۆ مۆبایلەکان بەکاربردووە. مۆبایلەکان بە دوو جۆری پڕۆسێسەر کاردەکەن، کە ڕاستی بەهێزی و خێرایی مۆبایلەکان دەردەخات، کە هەردوو پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ و ئێکزینۆس ٨٨۹٥ـن. گۆڕانکاریەکی گەورەتر هەیە، ئەویش بەکاربردنی تەکنەلۆژیای مەودای ۱۰ نانۆمەترە بۆ پڕۆسێسەرەکان بۆ یەکەمین جار، کەوا لە ئامێرەکان دەکات خێراتربن و باشتر بن لە نەوەکانی پێش خۆی، بە ڕێژەی %۱۰ خێرایی زیاتر و بە ڕێژەی %٥۰ باشتر لە گرافیک کارددا.

ئەمجارەش سامسۆنگ له زنجیرەی ئێسدا بەردەوامە لە فراوانی ڕامی ٤ گێگابایتی. گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس بە ڕامی ٤ گێگابایت دەکەونە بازاڕەکانەوە..

بیرگەی ٦٤ گێگابایتی وردە وردە بەرەو پێویستی دەچێت و کۆمپانیاکان وا بە گرنگی چاویان لە خواست و پێویستیەکانی خەڵکە. سامسۆنگ لەم زنجیرەیەدا تەنها فراوانی بیرگەی ٦٤ گێگابایتی بۆ مۆبایلەکان فەراهەمکردووە لەگەڵ پشتگیریکردنی بیرگەی دەرەکی.

کامێرای گالاکسی ئێس ٨ – ئێس ٨ پڵەس

دووبارە کامێرا لە کۆنگرەکەی سامسۆنگدا گرنگیەکی تایبەتی بوو. سامسۆنگ هەمیشە ڕکابەر بووە لە کامێرادا و ئەمجارەش ڕکابەراتیەکەی قورستر کرد، بە بوونی ۱۲ مێگاپێکسڵی دووانە بۆ کامێرای دواوە بە تیشککردنی زیرەک. ئەمجارە کامێرا سێڵفیەکانی زنجیرەی ئێس خۆیان لە ٨ مێگاپێکسل دەبیننەوە، ئەمەش گۆڕانکاریەکی گەورەیە، کە ئەمە جگە لەوەی کە سێڵفی هەردوو مۆبایلەکە توانای پێشاندانی باشتریان هەیە لە شەودا، شان بە شانی کامێرای دواوە.. له کامێرای مۆبایلەکان بەشی (ئۆتۆ – پرۆ) له مۆبایلە نوێیەکان لە کامێرادا نایابتر کراون، بەوەی دوو جۆر وێنەی جیاوازت دەدەنێ کە هەردووکیان ڕووکار و تێڕوانینێکی تایبەتی هەیە، کە هەروەکو ئەوە وایە لە دوو کەشی جیادا تۆمارکرابن، کە لە ڕێکخستنی ڕووناکی و خێرایی دیاریکردن یارمەتیدەرێکی نایاب دەبن.

پاتری گالاکسی ئێس ٨ – ئێس ٨ پڵەس

هەروەکو نەوەکانی پێش خۆیان تایبەتمەندی خێرا بارگاویکردنەوەیان هەیە، بە توانستی پاتری ۳٥۰۰ میلی ئەمپێر بۆ ئێس ٨ پڵەس و توانستی ۳۰۰۰ میلی ئەمپێر بۆ ئێس ٨. هەردووکیان بە بارگاویکردنەوەی وایفای پشتگیریدەکرێن و جۆری دەرچەکەیان لە جۆری (سی)ـیە کە هیچ جۆرە ڕوویەکی تایبەتی نیە لە پشت و پێشەوە.

خزمەتگوزاری نوێی سامسۆنگ بەناوی Bixby

سامسۆنگ گۆڕانکاری و خزمەتگوزاریەکی نوێی بۆ گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری پلە بەرزی خزمەتگووزاریەکان تایبەتمەندی Bixby ناساند، کە هەروەکو پێشبینەکان باسیان لێوەدەکرد. تایبەتمەندیەکە ڕێگەیەکی نوێیە بۆ بەکارهێنانی کارپێکەری ئەندرۆیدی مۆبایلەکەت، بەبەکارهێنانی دەنگ، نوسین و کرتە کردن بۆ وتن و داواکردنی ئەو شتەی کە دەتەوێت لەسەر دووگمەی ماڵەوەی مۆبایلەکە.

بیکسبی دەتوانێت چوار هەرە گرنگترین کارەکان و پێویستەکانت بۆ بکات، کە دەتوانێت بیرتبخاتەوە، ڕێنماییت بکات و گفتوگۆ بکات. ئەمانە و چەندانی تر تێیاندا بە کرتە کردن له دووگمەی ماڵەوە، دەتوانیت داواکاریەکان، فەرمانەکان بە بیکسبی بڵێیت. چەندان فەرمانی تری بیکسبی لە چەندان بەشی تری مۆبایلەکە ئەنجامبدەیت، بە پەنجەخشاندن بە لای ڕاست و چەپ لە Lock Screen.. چەندانی تر کە بەکارهێنانی مۆبایلێک بە چێژتر و ئاسانتر دەکەن.

هەردوو مۆبایلەکە لە ۲۱ی ٤ـدا بەردەست دەبن.

تایبەتمەندیە لاوەکیەکانی تری گالاکسی ئێس ٨ لە وێنەیەکی گرافیکیدا:

بۆچونی تۆ