ئەپ و نەرمەکاڵا
2, نیسان 2017
1 بۆچوون
سەیری هەموو کەناڵە ناوخۆیەکان و کەناڵە وەرزشیەکان بکە لەرێگای یەک نەرمەکاڵا وە !
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە رۆژگاری ئەمرۆدا زۆربەی کارەکانمان لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانەوە بە ئەنجام دەگەیەنین. حەزم کرد لە بابەتی ئەمجارەمدا ئاشناتان بکەم بە نەرمەکاڵایەکی بەهێز کە زۆربەمان دواتر تامەزرۆی دەبین کە ئەم نەرمەکالایە بەکاربەرین، ئەویش نەرمەکالای Kodiیـە،دەتوانیت لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە سەیری کەناڵە ناوخۆیەکان و کەناڵە ئاسمانیەکان بکەیت، لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانتان و لە رێگای کۆمپیوتەرەکانتان دەتوان سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن بۆ سیستەمەکانی ( ویندۆز ، لینوکس ، ئەندرۆید ، ئای ئۆ ئیس ،ماک ).
لەڕاستیدا زۆرێک لە ئێمە ئارەزووی سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی و پێ و سەرجەم یاریەکانی تر بەگشتی ئەوەی جێگای دلخۆشیە دەتوان زۆر بە ئاسانی سەیری سەرجەم کەنالە ناوخۆیەکان بکەن بە تایبەتی بۆ عاشقانی تۆپی پێ دەتوان لە رێگای ئەو نەرمەكاڵایەوە سەیری کەناڵەکانی ( بیابان سپۆرت و فالکۆن سپۆرت و کورد سپۆرت و گەلی کوردستان سپۆرت چەندان کەنالی تری وەرزشی و وە چەندان کەنالی تایبەت بە منداڵان و فلیم و دراما.
سود لەم بەستەرانەی خوارەوە وەربگرە بۆ دابەزاندنی نەرمەکاڵای Kodi
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید
یاخود لێرەش بۆ سیستەمی ئەندرۆید دایبەزێنە
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی بۆ سیستەمی ویندۆز
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی بۆ سیستەمی لینوکس
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی بۆ سیستەمی ماک
یاخود سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە
چۆنیەتی رێکخستنی سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن.
[su_youtube url=”https://youtu.be/K0nF-g_MOqg” width=”500″ height=”300″]
پییوستە ئەم سۆرسە زیاد بکەیت کە لە ڤیدیۆکە باسم کردووە. http://repo.halowtv.org
[su_note note_color=”#f6d441″ text_color=”#000000″ radius=”5″]تێبینی: بۆ بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەم نەرمەکاڵایە پشگیری وەشانی ١٠،٢ دەکات واتا لەسەر ئەم وەشانە تاقی کراوەتەوە سەد لە سەد کاری کردووە بۆیە ئەوانەی وەشانەکانیان لە ١٠ بۆ خوارەوەیە دەتوان سود وەربگرن لەم نەرمەکاڵایە بێ کیشە، بۆ سیستەمەکانی تر وەک ئەندرۆید لەسەر وەشانەکانی ٤ هەتا ٧ ئیش دەکات وە بۆ سیستەمی ویندۆز ٧ و ١٠ بێ کیشە کار دەکات دەتوان سود وەربگرن لێی، دەمویست روونکردنەوە بدەم تەنیا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس چونکە لەگەل وەشانی ١٠،٢،١ هەتا ١٠.٣ ناگونجێت ،[/su_note]
بەهیوای سودی هەبێت بۆتان
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.
سلاو بەریز دەربارەی بەرنامەی کۆدۆkodi سۆرس زیاد دەکەم بەلام ئنستالی سۆرس نایت کیشەی چیە
بەریز
تکایە یارمەتی زۆر هەول ئدەم زیاد ناکات