ئەندرۆید 3, نیسان 2017

چۆنیەتی لابردنی هەژماری Gmail لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ لە دوای فۆڕمات

ئەگەر تۆ مۆبایلە گالەکسییەکەت فۆرمات کردووە و ئێستا داوای هەژماری جیمەیڵت لێ دەکات و تۆش هەژمارەکە نازانی یاخود بیرت چۆتەوە ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێ بە جێ بکە بۆ ئەوەی هەژمارەکە لابدەیت و مۆبایلەکەت ئیش بکاتەوە بێ کێشە. وەك دەزانین سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید بەم دواییانە زۆربەی بەکارهێنەرەکانی ناچار کردووە تاوەکو دوای فۆرمات کردنی هاندەکەیان بیسەلمێنن کە خاوەنی ڕاستەقینەی هاندەکەیانن، ئەویش بە ڕێگای داخڵ کردنی ئەو جیمەیلەی کە لەسەر مۆبایلەکەیان داناوە کە یەکەم جار مۆبایلەکەیان کار پێ کردووە، زۆر کات بەکارهێنەرەکان تووشی لە بیرچوونەوەی هەژمارەکەیان دەبن یاخود نازانن چ هەژمارێک بووە پێشووتر داخلیان کردووە و ئێستا داوایان لێ دەکرێتەوە. بەم هەنگاوانە دەتوانی هەژماری جیمەیل لەسەر مۆبایلەکەت لابدەیت بە ئاسانی. هەروەها ئەم هەنگاوانە بێ کێشە کار دەکەن لەسەر وەشانی ٦ی ئەندرۆید.
 
سەرەتا پێویستە مۆبایلەکەت سیم کارتێکی لەسەر بێت کە بە بێ کێشە کار بکات بۆ نمونە سیم کارتی کۆرەك یاخود ئاسیاسێل بێت و یەکەی پێویستت هەبێت تاوەکو بتوانی پەیوەندییەك بکەیت بۆ ژمارەیەکی تر بۆ نمونە بە لای کەمی 200 دینارێکی تێدابێت، ئینجا پێویستە هێڵی ئینتەرنێت لەگەڵ هاندەکەت پەیوەست بکەیت و دواتر هەنگاوەکان تێپەڕێنیت تا دەگەیتە ئەو شوێنەی کە داوای هەژماری جیمەیلت لێ دەکات، وەك لە وێنەکەدا دیارە
لێرەدا پێویستمان بە کۆمپیوتەر دەبێت لەگەڵ نەرمەکاڵای realterm، تۆش دەتوانیت لەم لینکە دایبگریت:
لێرەدا پێویستە مۆبایلەکەت پەیوەست بکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە ڕێی کێبلی یو ئێس بیییەوە. پاش ئەوەی کە مۆبایلەکەت پەیوەست کرد بە کۆمپیوتەرەکەتەوە پێویستە بچیتە بەشی device manager، لە وێدا کلیك لەسەر modems بکە، ئینجا Samsung mobile USB modem دەبینیت و کلیکی راست لەسەر Samsung mobile USB modem بکە و دواتر کلیك لەسەر properties  بکە.
ئینجا لێرەدە بەشی modem سەیربکە و لە ژێری دا بەشی port هەیە، ئێمە پێسویستیمان بەو ژمارەیە دەبێت کە لە بەشی port نوسراوە. بۆ نمونە ئەمە نوسراوە COM4 تەنها پێویستیمان بە ژمارەی 4 هەیە بۆ نەمەکاڵای realterm لە هەنگاوەکانی داهاتوودا.
 
 دوای ئەوەی کە نەرمەکاڵای realterm ـت دابەزاند ئێستا installـی بکە، دواتر نەمەکاڵای realterm بکەوە، وەک دیارە ئەمە روکاری سەرەکی بەرنامەکەیە و ئینجا سەحێك لە half dupex بدە وەك لەوێنەکەدا دیارە.
دواتر بڕۆ بەشی port و لە خوارەوە ژمارەی port خۆکارانە هەڵبژێردراوە، ئەگەر هاتوو ژمارەی portـەکە وەکو ئەو ژمارەیە نەبوو کە لەسەرەوە سەیرمان کرد، ئەوا دەبێت ژمارەکە بگۆڕین و کلیك لە سەر change بکەین، وە CTS و DSR پێویستە سەوزبن، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەستکردنەکە سەرکەوتووانە جێبەجێ کراوە.
دواتر بڕۆ بەشی send ئینجا لەناو بۆشایی یەکەم ئەمە بنوسە at+creg?\r\n، دواتر کلیك لەسەر send ASCI بکە.
ئەم فرمانەی کە لەسەرەوە ناردمان مۆبایلەکەت دەپشکنێت تاوەکو بە دیار بکەوێت کە ئایا سیم کارتەکەی کە لەسەرت داناوە بێ کێشە کاردەکات و شەبەکەی هەیە یاخود نا، ئەگەر سیم کارت و شەبەکەی هاندەکەت بێ کێشە بوو، ئەوا نەرمەکاڵای realterm ئەم نوسینە نیشان دەدات کە لە وێنەکەدا دیارە، ئەگەر هاتوو ئەو نوسینەی کە نیشانی دا وەکو ئەم وێنەی نەبوو، ئەوا دڵنیابەرەوە لەوەی کە سیم کارتەکەت بێ کیشەیە یاخود شەبەکەی هەیە، ئەگەر هەر ئەم نوسینەی نەداو کێشەی هەبوو پێویستە سیم کارتێکی تر بخەیتە سەر مۆبایلەکەتەوە یاخود هەنگاوەکان دووبارە بکەوە لەسەرەتاوە و دڵنیابە کە هیچ شتێكت هەڵە نەکردووە.
 پاش ئەوەی ئەو فرمانەی لەسەرەوە دامان بە هاندەکە بێ کێشەبوو و ئەم نامەیەی سەرەوە کە لە وێنەکەدا دیارە دای بە ئێمە، ئینجا پێویستە لە هەمان بۆشایی ژمارەی موبایلێك بنوسیت تاوەکو پەیوەندی پێوە بکەیت، بۆ نمونە ژمارەی موبایلێک بێت کە لات بێت لەسەر مۆبایلێکی تر یاخود ژمارەیەکی تر گرنگ ئەوەیە ژمارەیەك بێت پەیوەندی بۆ بچێت و وەڵامی پەیوەندییەکە بدرێتەوە، بەڵام شێوازی نوسینی ژمارەی ئەوکەسەی دەتەوێت پەیوەندی پێوە بکەیت دەبێت بەم شێوازە بینوسیت بێ ئەوەی هیچ هەڵەیەکی تێدابێت ئەگەرنا پەیوەندی بۆ ناچێت، بەم شێوازە ژمارەکە بنوسە atd0300000000;\r\n بەڵام لە شوێنی 03000000 واتا لەدوای atd ژمارەکە بنوسە ئینجا دواتر پیت و هێماکانی تر وەکو خۆی دانێوە تەنها ژمارەکان بگۆرە بۆ ژمارەی کەسەکە بێ ئەوەی پیت و هێماکانی تر دەست کاری بکەیت ئەگەرنا پەیوەندی بۆ ناچێت، بۆ نمونە ئاوا دەردەچیت  atd07701234567898;\r\n تەنها ژمارەکان دەبێت بگۆڕیت بۆ ئەو ژمارەیەی دەتەوێت پەیوەندی پێوە بکەیت، پاش ئەوەی ژمارەکەت نووسی بەو شێوازەی کە باسمان کرد لە بۆشایی یەکەم داینێی و کلیك لەسەر send ASCI بکە وەك لە وێنەکەدا دیارە.
 لەپاش ئەوەی کلیکت لەسەر send ASCI کرد چەند چرکەیەك چاوەڕوان بکە، ئینجا پێویستە لە مۆبایلەکەتەوە تەلەفۆن بڕوات بۆ ئەو ژمارەیەی کە نوسیبووت ئینجا کە تەلەفۆنەکە ڕۆیی بۆ ژمارەکە لە ژمارەکەوە تەلەفۆنەکە هەڵگرە، کە تەلەفۆنەکەت هەڵگرت وەکو وێنەکان بکە و internet هەڵبژێرە و دواتر وێبگەڕێك هەڵبژێرە تاوەکو هەنگاوەکانی داهاتووی لێ جێبەجێ بکەیت، هەتاوەکو ئەم هەنگاوە ئەگەر هەر هەڵەیەك ڕووی دا دەبێت یاخود وەکو خۆی شتەکان نەگەیشتوونەتە ئەم هەنگاوە، پێویستە لەسەرەتاوە هەنگاوەکان دووبارە بکەیتەوە، لێرەدا ئیشمان بە کۆمپیوتەر نامێنێ و هەنگاوەکانی تر لەناو خودی هاندەکەوە تەواو دەکەین،
 کە وێبەگەڕەکەت کردەوە ئەم لینکە لەناو وێبگەڕەکەدا بنوسە http://goo.gl/Zf3DJa  کە لینکەکەت کردەوە وەك وێنەکە بکە تاوەکو فایلەکە دابەزێنیت.

 پاش ئەوەی کە فایلەکە دەستی کرد بە دابەزاندن، ئێستا ئەمە بنوسە لەناو وێبگەڕەکەدا apps.samsung.com بڕۆ بۆ کۆگای بەرنامەی سامسونگ لەوێدا کلیك لەسەر Samsung galaxy apps بکە وەك لە وێنەکەدا دیارە، ئینجا بەدوای ئەم بەرنامەیەدا بگەڕێ لەبەشی گەڕان ES File Explorer کە بەرنامەکەی دۆزییەوە کلیك لەسەر ئەو هێمایە بکە کە لە وێنەکەدا دیارە تاوەکو بەرنامەکە دابەزێت، ئینجا accept and download هەڵبژێرە وەك وێنەکە، لێرەدا داوای هەژماری سامسونگت لێدەکات Samsung account ئەگەر هەژمارەکەت هەیە ئەوا ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنییەکەت داخڵ بکە تاوەکو بەرنامەکە دابەزێت ئەگەرنا تۆ پێویستە هەژماری سامسونگ دروست بکەیت و پاشان بگەڕێیتەوە ئەم هەنگاوە و داخڵی بکەیت تاوەکو بەرنامەکە دابەزێت، ئەگەر هەژماری سامسونگت نییە لەم لینکە دروستی بکە
دوای ئەوەی کە بەرنامەکە دابەزی ئینجا install ی بکە سەر هاندەکەت، دواتر ئەپی ES File explorer  بکەوە و بڕۆ بەشی download لەوێدا ئەپی quickshortcutmaker هەیە کە پێشووتر دامانبەزاندە سەر مۆبایلەکە، ئەم ئەپەیە install بکە و بیکەوە.
 کە ئەپەکەت کردەوە لە بەشی گەران لەسەروە بنوسە google account ئینجا google account manager نیشان دەدات وەك لە وێنەکەدا دیارە، دواتر پەنجە بنێ بەو هێما بچوکەی کە لە وێنەکەدا ئاماژەی پێ کراوە، ئینجا بڕۆ خوارەوە تاوەکو بەشێك دەبینی بەناوی google account manager کە لەژێری دا نوسراوە  type email and password کلیکی بکە و Try هەڵبژێرە وەك لە وێنەکەدا دیارە
 دوای ئەوەی کە کلیکت لە try کرد ئەم پەنجەرەیەت بۆ دەبێتەوە کە لە وێنەکەدا دیارە، ئینجا پەنجە بنێ بەو سێ خاڵە بچوکەی کە ئاماژەی پێ کراوە لە وێنەکەدا ئینجا browser sign-in دابگرە.
 دوای ئەوەی browser sign-in ت داگرت پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە داوای ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنیت لێ دەکات، تۆ لێرە دا ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنییەکی ئیمەیڵێکی Gmailـی خۆت بنوسە و داخلی بکە، واتا ئیمەیڵێک بنوسە کە کاردەکات و کێشەی نییە، دوای ئەوەی کە ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنییەکەت داخل کرد و قبوڵی کرد، ئێستا مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و پێی بکەوە و هەنگاوەکان لەدوای یەك دا جێ بە جێ بکە کە داوای زمان و وڵات و هێڵی ئینتەرنێتت لێدەکات، تا دەیگەتەوە ئەو شوێنەی کە پێشووتر داوای ئیمەیلی لێ دەکردی دەبینی نوسراوە
The previous Google account has been successfully replaced with the newly added account.
لێرەدا کێشەکەت نەماو هاندەکەت بێ داواکردنی ئیمەیڵ ئێستا کاردەکاتەوە.
تێبینی: خۆم چەندین مۆبایلی گالەکسیم بەو ڕێگایە چاککردۆتەوە و ئەم کێشەیان نەماوە، ئەگەر هەر شتێك کاری نەکرد وەكو هەنگاوەکان ئەوا دڵنیابەوە لەوەی کە هیچ هەڵەیەکت نەکردووە و هەموو شتێكت وەك هەنگاوەکان ئەنجام داوە. ئەم ڕێگایە بۆ زۆربەی مۆدێلەکانی مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسونگ بە دڵنیاییەوە کاردەکات، بەڵام لەسەر مۆبایلەکانی کۆمپانیاکانی تری وەك LG و HTC و هتد… دڵنیانیمە کە ئایا کاردەکات یاخود نا چونکە تا ئێستا ئەو ڕێگایەم لەسەر مۆبایلەکانی کۆمپانیاکانی تر تاقی نەکردۆتەوە.
بۆچونی تۆ