10
ئەپ و نەرمەکاڵا 6, نیسان 2017

تەكنەلۆژیایی HDR چیە و چ کارەیە لە ئامێرە زیرەکەکان ؟

زۆربەمان بینیومانە لەناو مۆبایلەكانماندا بەڵام تا ئێستا تا نازانین سوودی ئەم تەكنەلۆژیایە چییە ئەم تەكنەلۆژیایە لە ئێستادا لە زۆربەی ئامێرە زیرەكەكاندا جێگیركراوە HDR  ، ئەم تەكنەلۆژیایە جورێكە لە بژاردەكانی وێنەگرتن .

HDR  چییە ؟

لەزاراوەی وێنەدا، تەكنەلۆژیایی HDR  كورتكراوەی High Dynamic Range، مانا كوردیەكەی بریتییە لە مەودای جوڵەداری بەرز ، مەودای جوڵەدار جیاوازی ئەوەیە لەنێوان خاڵی سەرەوە كەمترین دەرەوشانەوەی هەیە لە وێنەدا ، ڕێژەی دەرەوشانەی لەنێوان وێنەكاندا جیاوازە ، كە جیاواز دەبێت ڕێژەی دەرەوشانەوەی بەگوێرەی هەبوونی شوێنی ڕووناكی و ڕۆژ و شوێنی هەبوونی گەیشتنی سێبەر بەڕووبەری وێنەكە .

چۆن تەكنەلۆژیایی HDR  كاردەكات ؟

پێش سەرەدەمی مۆبایلە هۆشمەندەكان ، بۆ گرتنی وێنەیەك بە تەكنەلۆژیایی HDR  پێویست بوو وەرگرتنی چەندین وێنە بگریت بۆ هەمان دیمەن لەگەڵ ڕێژەی كەوتنەبەر ڕووناكیەك لە ئەم وێنەیە و بۆ ئەم وێنە ، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێژەی كەوتە بەر ڕووناكیەكی بەرز ، وە بەرێژەیەكی كەوتنە بەر ڕووناكیەكی ناوەندی ، بەڕێژەیەك كەوتنە بەر ڕووناكیەكی بێهێز وێنەی نیمچە تاریك دەردەكەوێت  .

بەشێوەیەكی ئاسایی ئەوەی كە دەكرێت وەرگرتنی سێ وێنەیە بەڕێژەی جیاوازی كەوتنەبەر ڕووناكی وە دەشتوانی كۆمەڵێك وێنەی دیاریكراو دابنێیت ، وێنەگرەكە هەڵدەستێت بەیەكخستنی وێنەكە بە نەرمەواڵەیەكی تایبەت لەسەر ئامێری كۆمپیتەر ئاسان بۆ دەرخستنی ڕێژەی جیاوازی بەركەوتنە ڕووناكی لە وێنەی یەكەم، پاشان لەكۆتایدا وێنەكە ڕەنگی زیاتری جوڵەداری تێدایە .

كاتە گونجاوەكانی بۆ بەكارهێنایی HDR  چییە ؟

سەرەڕای ئەوەی كە HDR بەشێوەیەكی گەورە وێنەكەی گۆڕی بەڵام مانای ئەوە نییە لە هەموو كات و ساتێكدا گونجاو بێت بۆ وێنەگرتن ، لەخواروە باس دەكەم كاتە گونجاوەكان و نەگونجاوەكانی HDR چۆنە .

كاتە گونجاوەكانی بەكارهێنانی HDR:  لەكاتی بوونی شوێنێكی سروشتی تاریك كە لە نێوان ئاسمانێكی گەش و زەویدا یان هەر شێوازێكی سرووشتی تر، بەڵام گرنگ ئەوەیە سروشتێكی پاك بێت و توزێكی سێبەری هەبێت ، بەنموونە ئەم وێنەییی خوارەوە .

كاتە نەگونجاوەكانی بەكارنەهێنانی HDR : كاتێك لە جوڵەدایت (لەڕۆشتندایت) كاتێك گونجاو نییە بۆ ئەوەی وێنە بەشێوەی HDR بگریت چونكە وێنەگرتن بەشێوەی HDR بۆ ئەوەی جوان دەربچێت پێویستی بە تەركیزێكی باشە ، گۆڕانی شوێنی وێنەەە جوڵاوەكە  بۆ شوێنێكی تر یان بە شلەژاوی ئەمانە هەمووی وادەكات وێنەكە بەجوانی بەدیار نەكەوێت ، جیاوازی بەرزای و هاوسەنگ و وەستان لە شوێنی گڵۆپێكی تاریك، سوودی ئەمە ئەوەیە ئەم تەكنەلۆژیایە بەشێوەی سلبی كارناكاتە سەر وێنە ، ئەم تەكنەلۆژیایە هەوڵ دەدات جیاوازی دەپارێزێت لە ڕوونی سەرجەم وێنەكاندا .

خۆشبەختانە هەندێك لە كامێراكان خۆیان بەشێوەیەكی خۆكارانە داوات لێدەكەن بژاردەی تەكنەلۆژیایی HDR  بكەیت ، لەحاڵەتی ڕێكخستنی ئەم بژاردەیە نابێت بە پێویستیەك ناچالاكی بكەیت پاشان چالاكی بكەیتەوە بۆ هەموو وێنەكان واباشترە تەنها كاتێك كە پێویست بوو بەكاری بهێنیت .

چۆن HDR بەكاربهێنین ؟

بەشێوەیەكی خۆكارانە زۆربەی ئامێرە هۆشمەندەكان ئەم تەكنەلۆژیایەیان لەسەر جێگیرا كراوە لە ناو نەرمەواڵەی كامێرادا بوونی هەیە لەبەشی مۆدی وێنەگرتنە .

وە دەشتوانی سوود لە نەرمەواڵە دەركیەكان وەربگریت بۆ ئامێرەكەت، بەمەرجێك كە تەكنەلۆژیایی HDR  پشتگیری ئامێرەكەت بكات ، هەندێك نەرمەواڵە هەن تایبەت بۆ گرتنی وێنەی  HDR  دانراون بۆ گرتنی وێنەی بەشێوەیەكی خێرا دەتوانی سوود لەم نەرمەواڵانە وەربگریت .

HDR Camera و Ultimate HDR Camera

تاگەکان HDR
بۆچونی تۆ