ڕێنمایی
11, نیسان 2017
چۆن هەر ئێستا Windows 10 Creators Update دەست بخەین؟

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی نوێکردنەوەی ناسراو بە Creators Update بۆ ئەوانەی ویندۆز ١٠ بەکاردەهێنن. بەڵام بیرمان نەچێت ئەم ڕەوانەکردنە وردە وردە دەبێت و لەوانەیە بە مانگ بخایەنێت. کەواتە چۆن من یان تۆ ئێستا بتوانین ئەو نوێکردنەوە دەست بخەین؟ لەم بابەتەدا هەنگاو بەهەنگاو و بە ئاسانی چۆنییەتی بەدەستهێنانی ئەم نوێکردنەوەیە ڕووندەکەینەوە.
چیت پێویستە؟
- کۆمپیوتەرێک وێندۆز ١٠ی لەسەر بێت.
- داگرتنی وەشانی ٢٨٠٨٥ی Update Assistant لەم بەستەرەوە. کرتە بکە بۆ داگرتنی.
ئاگاداری پێشەکی:
جەخت لەوەبکەوە کە دوایین ئەپدەیتەکان لەسەر ویندۆز ١٠ی کۆمپیوتەرەکەت دایگیرابێت. بۆ ئەوەی پارێزراوبیت نەرمەکاڵای Update Assistant بە Run as Adminstrator بکەوە و دەست دەکات بە داگرتن و دابەزاندنی ویندۆز ١٠ لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. ئەگەر پێشتر کێشەت هەبووە لەگەڵ ئەپدەیت واتە نوێکردنەوە ئەوا باشتر وایە زانیارییە گرنگەکانت پاشەکەوت واتە هەڵبگریت بۆ ئەوەی لە لەدەستچوونی فایل و پەڕگەکان پارێزراوبیت.
هەنگاوەکانی داگرتنی Creators Update لەڕێگەی Update Assistant:
- سەرەتا ئەو نەرمەکاڵایەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد کە داتگرتووە بیکەوە و لەگەڵ کردنەوەی پێت دەڵێت کام ئەپدەیتە لەسەر کۆمپیوتەرکەتە و وە بۆ کام ئەپدەیت واتە نوێکردنەوە کۆمپیوتەرەکەت بەرزدەکرێتەوە. نوێکردنەوەی Creators Update دەبێت ١٥٠٦٣ بێت. دوای ئەوە کرتە لە دوگمەی Update Now بکە.

- دوای ئەوە پشکنینێک بۆ کۆمپیوتەرەکەت دەکات کە ئایا گونجاوە بۆ ئەو نوێکردنەوەیە یان نا. چونکە پێویستە لە بیرگە واتە هاردی کۆمپیوتەرەکەت شوێنی بەتاڵ هەبێت و ڕام و پڕۆسێسەرەکەش هەروەها گونجاوبن. کە گونجاو بوو کردتە بکە لە دوگمەی Next بۆ ڕۆیشتن بۆ هەنگاوی داهاتوو.

- ئێستا پەنجەرەیەکی تر دێت و دەست دەکات بە داگرتنی نوێکردنەوەی Creators Update و بەگوێرەی خێرایی ئینتەرنێتەکەت و سێرڤەرەکانی واتە ڕاژەکانی مایکرۆسۆفت خێرایی داگرتنەکە کاریگەری دەبێت.

ئێستا ئاساییە سیستەمەکە بەکاربهێنیت و کرتە بکە لە دوگمەی Minimize بۆ ئەوەی Update Assistant بچێتە System Tray واتە خوارەوە لای کاتژمێرەکە و دەتوانیت ناوە ناوە سەیری بکەیت و بزانیت ڕێژەکە گەیشتووەتە چەند.
کاتێک داگرتنەکە تەواوبوو و دەستی کرد بە دامەزراندنی لەسەر کۆمپیوتەرەکە ئەوا باشتر وایە هەر کارێک لەسەر کۆمپیوتەرکەت دەیکەیت پاشەکەوتی بکەیت بۆ ئەوەی ئەوەی بەدووربیت لە لەدەستچوونی پەڕگە و فایل.
شایەنی باسە، ئەگەر نوێکردنەوەکە سەرکەوتوو نەبوو ئەوا نەرمەکاڵای Update Assistant خۆکارانە سیستەمەکەت دەگێرێتەوە بۆ وەشانی پێشوو کە Anniversary Updateـە. و بەهیچ شێوەیەک فایل و پەڕگەکانت تێک ناچن و لەشوێنی خۆیان دەمێننەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!