ئینتەرنێت 11, نیسان 2017

چۆنییەتی زیادکردنی بەشی Preview Pane بۆ Gmail؟

بێگومان ئەگەر ئەپی مەیل یان ئاوتلوکت لە ویندۆز بەکارهێنابیت ئەوا لە سێ ستون پێکدێت و ئەو ستونانە هەریەکەیان ئیشی خۆیان هەیە و یەکێکیان کاتێک لە ستونی یەکەم کرتە لە ئیمەیڵێک دەکەیت ڕاستەوخۆ لە ستونی دووەم کە Preview Pane ئیمەیڵەکە پێشان دەدات واتە هیچ پەنجەرەی تر نابێتەوە و ڕاستەوخۆ ئیمەیڵەکان دەبینیت بەڵام ئەم شێوە ڕووکارییە لەنچینەدا لە جیمەیڵی سەر وێب واتە کۆمپیوتەر بوونی نییە. جا بۆ ئەوەی ئەو بەشە کە بە Preview Pane ناسراوە بۆ جیمەیڵی زیاد بکەین پێویستە ئەم چەند هەنگاوەی خوارەوە بگرینەبەر.

سەرەتا لەڕێگەی یەکێک لە وێبگەڕەکان جیمەیڵ بکەرەوە و بە ئیمەیڵەکەی خۆت بچۆژوورەوە. دوای چوونە ژوورەوە لەلای ڕاستی شاشە دوگمە Settings هەیە و کرتەی لێ بکە:

دوای ئەم هەنگاوە ئێستا بڕۆ بەشی Labs و گەڕانێک بکە بۆ Preview Pane و دوای ئەوەی دۆزیتەوە لە تەنیشی Enable واتە چالاکی بکە.

ئێستا لەبەشی سەرەوەی جیمەیڵ دوگمەیەک دروست بووە و تۆ بژاردەی ئەوت هەیە بە دوو شێواز ئەو ستونە دروست بکەیت بۆ نمونە ئێمە ئەوەی یەکەم هەڵدەبژێرین.

ئێستا پیرۆزە و بویتە خاوەنی Preview Pane لە جیمەیڵەکەت و لەمەودوا پێویست ناکات هیندە کلیک بکەیت لە دوگمەی گەڕانەوە بۆ دواوە و چونەوە ناو ئیمەیڵی تر. بەڵکو ڕاستەوخۆ لە تەنیشتی ئیمەیڵەکان دەبینین.

سەرچاوە :
تاگەکان جیمەیڵ گووگڵ
بۆچونی تۆ