ئامێرە هەمەجۆرەکان

گشت زانیاریەک لەسەر نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای شاومی Mi 6

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کۆمپانیای شاومی چینی نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد کە ئەویش مۆبایلی هۆشمەندی شاومی می ٦ بوو، شاومی دوای چاوەڕوانی لە دوای کۆمپانیای سامسۆنگ و ئەپڵ و هواوەی مۆبایلە نوێیەکەی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە ڕکابەری ئەو مۆبایلانە لە خوارەوە بە ووردی باسی ڕکابەرییەکان و تایبەتمەندییەکانی شاومی می ٦ دەکەین بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلەکانی تر.

تایبەتمەندییەکانی:

ڕوونما: بە قەبارەی ٥.١٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ پیکسڵ وە ٤٢٨ پی پی ئای و موڵتی تەچ و بە ١٦ ملیۆن ڕەنگ.

پڕۆسێسەر: خاوەنی پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆمە لە جۆری سناپدراگۆنی ٨٣٥ بە تایبەتمەندی:

Octa-core 4×2.45 GHz Kryo & 4×1.9 GHz Kryo

پڕۆسێسەری گرافیک: ئەدرینۆ ٥٤٠.

کامێرا: کامێرای دواوەی ١٢ مێگاپیکسڵی دوانەیە لە جۆری Wide Angle Lens و لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی سەرنجدانی خۆکار و چوار تەوەر OIS 4-axis و دوو فلاشی دوانەیی جۆری LED، کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپیکسڵە.

بیرگەر: ٦٤/١٢٨ گێگابایت.

ڕام: ٦ گێگابایت.

باتری: ٣٣٥٠ ملی ئەمپێر پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات.

پەنجەمۆر: خاوەنی پەنجەمۆرە کەوتۆتە ژێر ڕوونماکە بە هەستەوەری:

Fingerprint (front-mounted), accelerometer, gyro, proximity, compass, barometer

سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆدی نوگەت ٧.١.١ لەسەرە بە ڕووکاری تایبەتی شاومی MIUI 8.

دەرچە: USB type-C.

بلوتوز: پشتگیری لە دوایین وەشانی دەکات کە ٥ـە.

سیم کارد: پشتگیری لە دوو دەرچەی سیم کار دەکات لەگەڵ پشتگیری بۆ نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی 4G.

ڕەنگ: زیوی ، ڕەش، سپی، شین، جۆری سیرامیک

 

نرخی می ٦ چەندە؟

بیرگەی ٦٤ گێگابایت نرخەکەی ٣٦٥$ـی دۆلاری ئەمریکیە، وە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت نرخەکەی ٤٢٥$ـی ئەمریکیە، وە جۆری سیرامیک ئیدیشن و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت ٤٤٠$ـی ئەمریکییە.

جۆری سیڕامیک ئیدیشن:

دوو وێنە کە بە مۆبایلی می ٦ گیراوە:

تایبەتمەندی OIS 4-axis:

مۆبایلی می ٦ خاوەنی تایبەمەندی OIS 4-axis کە وا دەکات لە کاتی تۆمار کردنی گرتە ڤیدیۆییەکان تووشی کەمترین لەرزین ببێت و جوانتری گرتە تۆمار بکەیت.

تایبەتمەندی دوو ئۆپتیکەڵ زووم:

ئەم تایبەتمەندییە پێشتری لە مۆبایلی ئایفۆن ٧ پڵەس بەکار هاتووە کە توانی ١٠ جار زووم کردنی وێنەکانی هەیە لەگەڵ پاراستنی ڕوونی وێنەکان لە کاتی زووم کردن.

تایبەمەندی پۆڕترەیت مۆد:

هەمان تایبەتمەندی لە ئایفۆن ٧ پڵەس بەکارهاتووە بە شێوەی تاقی کاری کۆمپانیای شاومی هەمان تایبەمەندی بەکارهێناوە لە مۆبایلی می ٦ کە وا دەکات ئەو وێنانەی لە نزیکەوە دەیگرین بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین وێنە دەربکەوێت.

کامێرایی دوانی Dual Camera:

یەکەم مۆبایلی هۆشمەندە بە قەبارەی ٥.١٥ ئینچ کە خاوەنی کامێرایی دوانەیی بێت بە هاوێنەی گۆشەی فراوان (Wide-angle lems)ـی ١٢ مێگاپیکسڵ + ١٢ مێگاپیکسڵی تێلی فۆتۆ هاوێنە (لینز).

کۆمپانیای شاومی بەرۆکی ئەپڵ بەرنادات و بە تایبەمەندی و نرخەکانی نیازی وایە شوێنی ئایفۆن لە بازاڕەکان لەق بکات:

بە هەمان شێوەی ئایفۆنی ٧ کۆمپانیای شاومی تایبەتمەندی ستێریۆی بۆ بڵندگۆی مۆبایلەکەی زیاد کردووە کە ئەمەش وا لە مۆبایلەکە دەکات لە کاتی بەکارهێنان و گوێگرتن لە دەنگەکان باشترین خۆشترین دەنگ لە بڵندگۆکانیەوە دەربچێت.

قەبارەی ئەو باترییەی بەکارهاتووە لەم مۆبایلی می ٦ بە بەراوردتر لەگەڵ مۆبایلی کۆمپانیاکانی تر:

بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای وای فای:

مۆبایلی می ٦ نوێترین تەکنەلۆژیای وای فای تێدا بەکارهاتووە کە ٢*٢ وای فایە، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم مۆبایلە خاوەنی وای فایەکی دوانەییە، کە ئەمەش وا دەکات خێراتر و باشتر کرداری پەیوەست بوون ڕووبدات جگە لەوەی یارمەتی مۆبایلەکە دەدات لە هەر شوێنێکی ماڵەکەت بیت دوور یان نزیک بتوانی لەگەڵ وای فای پەیوەست بیت.

تایبەتمەندی کەم کردنەوە و درەوشانەوەی ڕەنگەکان:

تایبەتمەندی eye Care:

ڕوونمانی ئەم مۆبایلە خاوەنی تایبەتمەندی eye careـە، بەکارهێنانی مۆبایل ئازار بە چاوەکانت دەگەیەنێت لەبەر دوو هۆکار، لەم مۆبایلە تیشە شینەکان لە ڕوونماکەوە ئاراستە دەکرێت و دۆخی شەو Night Mode ڕووناکتر کراوە بۆ ئەوەی ئازار بە چاوەکانمان نەگەیەنێت.

ڕەنگی زیوی ئیدیشن هەر چوار لای بە ئاوێنەیەکی شووشەیی پۆشتەکراوە کە لەسەرەوەی بە شێوەی کانزایەکی بریقەدار خۆی نیشان دەدات:

تایبەتمەندی Splash Resistant:

ئەگەر تۆی بەکارهێنەر دەترسێیت لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت لە کاتی کەوتنە ناو ئاو؟ پێویست ناکات بترسیت؟ مۆبایلی می ٦ هەموو دەرچەکانی چوونە ژوورەوەی ئاو بۆ ناو مۆبایلەکە پارێزراوە، ئەمەش وا دەکات مۆبایلەکە دژە ئاو و تۆز بێت.

بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە دەرچەی بیستۆکی لابردووە هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆنی ٧.

دیزاینی دواوەی مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی دوانەییە، دیزاینی پێشەوەش پەنجەمۆر دەبینرێت کە کەوتۆتە ژێر شوشەی ڕوونماکە لە بەشی خوارەوە:

تیمی دیزاینەرەکانی ئەم مۆبایلە بە درێژایی ١٢ ڕۆژ خەریکی کرداری پۆلیش (بریقەدار) کردنی ئەم مۆبایلە دەبن کە لە ٤٠ قۆناغ پێک دێت، بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن و کەم و کوڕییەکان نەهێڵن:

ئەم مۆبایلە لە پێگەی AnTuTu بۆ هەڵسەنگاندنی مۆبایلە هۆشمەندەکان توانیویەتی ١٨٤,٢٩٢ خاڵ بەدەست بهێنێت:

19 نیسان، 2017
ئاڤاتار
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له‌ ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له‌ بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به‌ تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه‌ به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان وده‌مەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕه‌ویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
269