ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپڵیکەیشنی قورئان لەگەڵ ڕاڤەی کوردی بە تۆماری دەنگی نوێوە بڵاوکرایەوە!

گەشەپێدەر محمد محمد ناسراو بە خەمخۆر وەک کوردێکی دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا خاوەنی چەندین بەرهەمی وەک ئەپڵیکەیشن و گرتەی ئەنیمەیش و چەند بوارێکی دیکەی فێربوونی زمانی بیانی کاری کردووە هاوکات، لە هەنگاوێکی نوێی دا هەستاوە بە تۆماکردنی ڕاڤەی قورئانی پیرۆز کە هاوکاتە لەگەڵ دەنگی قورئان خوێن ماهر معقیلی لەبەر ڕۆشنایی ڕاڤەی تەفسیری ئاسان، لەم بەرهەمەیدا ئامادەکار تەنها خۆی کاری لەسەر کردووە و 60 کاتژمێر ماوەی تۆمارکردنەکەی بووە و بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمی دووساڵ کارکردنی بەڕێزیانە، وەک ئەپڵیکەیشنێک بەردەستە لە کۆگای گوگڵ پلەی بۆ مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید، هەروەها وا بەنیازە لەماوەی داهاتوودا لە ماڵپەڕی خۆی بەشێوەی دەنگ فایلی ڕاڤەکردنەکە بەرزبکاتەوە http://khamkhor.com/

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە

وێنەی ئەپڵیکەیشنەکە

20 نیسان، 2017
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246