10
بابەتی گرینگ 21, نیسان 2017 بۆچوون

سڕینەوەی هەژماری تویتەرەکەت لە چەند هەنگاوێکی سادە


ئایا لەگەڵ تویتەر تەواو بوویت؟ لەوانەیە ڕۆژێک پێویستیت بە سڕینەوەی هەژمارەکەت بێت بە هەر هۆیەک، یاخود بێزاربووی لە هەواڵەکان و دەتەوێت بۆشاییەک وەربگریت. لەم بابەتە و بە شێوەیەکی سادە و بە چەند هەنگاوێک هەژماری تویتەرەکەت بسڕەوە لەگەڵ هەندێک بیرۆکەی تردا.

چەند شتێک پێش هەموو شتێک

  • سڕینەوەی هەژماری تویتەر هێشتا لە ئەپی فەرمی ناتوانرێت ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم کارە پێویستت بە کۆمپیوتەرە چونکە لە ڕێگەی وێبگەڕەوە کارەکە دەکرێت. یاخوود مۆبایلێک لە سەر وێبگەڕ لەسەر دۆخی دیسکتۆپ.
  • پاش سڕینەوەی هەژمارەکەت، تویتەر زانیاریەکانت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەپارێزێت و ئەمەش لە پێناوی ئەوەی کە هەر کات بەکارهێنەر بیەوێت هەژمارەکەی بهێنێنێتەوە دەتوانێت هەژمارەکەی بگەڕینێتەوە.
  • لەو ٣٠ ڕۆژەدا، دەتوانیت هەژمارەکەت بهێنیتەوە، ئەویش بە تەنها دووبارە تۆماربوونەوەت لە هەژمارەکەت.
  • ئەگەر بتەوێت هەژمارێکی نوێ بە هەمان ئیمەیڵی هەژمارە کۆنەکەت دابنێیت، پێویستە لە سەرت لە ڕێکخستنی هەژمارەکەت بیانگۆڕیت.

چۆنیەتی سڕینەوەی هەژماری تویتەرەکەت

  • وێبگەڕەکەت بکەرەوە و پێگەی twitter.com بکەرەوە.
  • تۆماری هەژمارەکەت بە و کرتە لە Profile and settings بکە.
  • کرتە لە setting بکە.
  • پاشان سکرۆڵی پەڕەکە بێنە خوارەوە و دەبینیت کەبەشی Deactivate my account هەیە و کرتەی لێبکە.
  • لەدوای خوێندنەوەی زانیاریەکان، کرتە لە Deactivate بکە، پاشان بۆ دڵنیاییکردنەوە پێویستە وشە نهێنەکەی هەژمارەکەت تۆمار بکەیت.
  • سڕیتەوە!

 

تاگەکان تویتەر
بۆچونی تۆ