ئەپ و نەرمەکاڵا 22, نیسان 2017

پڕۆژەیەکی نوێ: ئەپی (Baran English) بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و دیاری ١٠٠ کۆد بۆ فێرخوازان

دوای ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خزمەتکردنی بەکارهێنەر و خوێنەری کورد و دروستکردنی کیبۆردێکی کوردی ڕێک و پێک و ناوازە، و فەرهەنگی کوردستان چەندین پڕۆژەی تریش، ئەمجارەشیان بەرێوەبەری بەشی پرۆژەکان هەڵسا بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی تر بە ناوی باران (Baran English) کە ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاوەکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت. تاکو ئێستا ٦٢ وانەی تێدایە.

باشییەکانی باران ئینگلیزی (Baran English) ئەمانەن:

  1. هاوکاریت دەکات تا هەنگاو بە هەنگاو و ئاست بە ئاست فێری زمانی ئینگلیزی بیت.
  2. بێزاربووی لە لەبیرکردنی وشە ئینگلیزییەکان؟ ئایا دەزانی باشتیرین رێگا بۆ لەبەرکردنی وشەکان بریتییە لە تاقیکردنەوەی خۆت، ئەم بەرنامەیە بۆ هەربەشێک تاقیکرنەوەت پێدەکات، بەمەش هاوکاریت دەکات تا وشەکانت بێنەوەیاد.
  3. چات و قسە بکە لەگەڵ هاوڕێیان لە ڕێگای ئەپەکە بە زمانی ئینگلیزی، یاخود پرسیاری ئینگلیزییان ئاراستە بکە.
  4. ٦٢ وانەی جۆراوجۆری تێدایە لە ئێستادا. بەڵام بە بەردەوامی بابەتی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و بەبێ نوێکردنەوەی ئەپەکە بابەتەکانت بە دەست دەگات.
  5. هەستناکەی بەردەوام گوێت لە بیستینی وشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت بە جۆراوجۆر؟ یاخود زۆر کتێب و فێرکاری هەیە خوێندنەوەی وشەکان و دەربڕینەکانت بە هەڵە پێدەڵێت؟ لە باران ئینگلیزیدا بە هاوکاری پسپۆرەکانی زمانی ئینگلیزی توانیومانە شێوازی خوێندەوەی وشە و دەربڕینەکان بە کوردی بنوسین بە جوانترین شێوازی خوێندنەوە و بە ڕێنوسی کوردی. تەنها تاقیبکەوە بۆت دەردەکەوێت کە چەندەها وشەی ئاسان هەیە بە هەڵە خوێندوەتەوە!
  6. ئایا بە نمونە وشەی “Hot” بە “هات” یاخود “هۆت” دەخوێنیتەوە؟ لە راستیدا “هات” بە ئەمریکییە و “هۆت” بە بەریتانییە. بۆیە زۆر وشە هەیە لە زمانی ئینگلیزی سەرت لێدەشێوێت کە چۆن دەخوێندرێتەوە، ئێمە هەوڵمان داوە هەم بە شێوازی خوێندنەوەی ئەمریکی و هەم بە بەریتانی لە ئەپەکە شێوازی خوێندنەوەی وشەکە بنوسین.
  7. هەر وانەیەک بکەیتەوە ئەوا بە شێوەی دەرهێڵ ( ئۆفلاین) لات تۆماردەبێت و هەرکاتێک کاتت هەبوو بەبێ ئینتەرنێت وانەکان دەخوێنیتەوە. وانەکان قەبارەیەکەیان زۆر کەمە کە هەموویان کەمترن لە 1 مێگابایت و بەمەش رەچاوی هێڵی ئینتەرنێت کراوە لە کوردستان.
  8. ئەپەکە چەند وانەیەکی بێ بەرامبەری تێدایە و دەتوانی سەیریان بکەیت، بەڵام بۆ چالاککردنی هەموو وانەکان ئەوا پێویستە ئەپە بکڕیت. نرخی ئەپەکە زۆر هەرزانە تەنها 2000 هەزارە، ئەمەش سێ جار هەرزانترە لە پەڕتوکێکی زمانی ئینگلیزی کە لە بازارەکان دەیکڕیت و بە یەک رۆژ لێی بێزار دەبیت، بە شێوازێک کە نە تاقیکردنەوەت پێدەکات و نە بەم شێوازەش رێکخراوە.

تێبینی: ئەگەر 2000 هەزار پارەیەکی زۆرە بۆتۆ و بەڕاستی توانای کڕێنت نییە، تەنها بەو ئیمەیڵەی کە لە بەرنامەکە هەیە ئیمەیڵێکمان بۆ بنێرە لەگەڵ ئەو کۆدەی کە لەناو بەرنامەکە دا هەیە “لە بەشی چالاککردن نوسراوە”، ئەوا ئێمە وەک دیارییەک کۆدی چالاککردنت بۆ دەنێرین. تکایە ئەگەر توانای کڕێنی بەرنامەکەت هەیە ئیمەیڵ مەکە چونکە شەونخونی چەندین مانگەی تیمەکەمان و تێچونی دارایی ئێمەیە بۆ ئەم ئەپە، کە ئەمەی دەیبینیت لێی بەرهەمهاتووە! پشتیوان بە خودا بەردەوام وانەی نوێ زیادەکەین.

هەر لێرەشەوە موژدەی ئەوەتان پێ دەدەین چاوەڕوانی وەشانی iOS بن بۆ ئایفۆن و ئایپاد لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەینەوە.

 

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە

چۆنییەتی بەشداریکردن لە بردنەوەی کۆدی چالاککردن بەم شێوەیەیە:

بۆ بەشداریکردن و بردنەوەی کۆد پێویستە لەسەر پەڕی فەیسبووک و لەسەر پۆستی ئەم بابەتە کۆمێنت بنوسیت و پاشان بابەتەکە شەیر بکەیت لەلای خۆتەوە و دواتر ١٠٠ لەو کەسانەی یەکەم جار کۆمێنت و شەیریان کردووە دەبنە خاوەنی کۆد.

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکی ڕووکاری ئەپەکەیە.

 

بۆچونی تۆ