ئافتەر ئیفێکتس 23, نیسان 2017

ئەدۆبی نوێترین وەشانی Adobe After Effects 2017.1 بڵاوکردەوە و بۆ یەکەمجار پشتگیری نوسینی زمانی کوردی دەکات

بێگومان شێرەکەی بواری گرافیک و دیزایین بەردەوام کار لەسەر کۆمەڵە نەرمەکاڵاکانی دەکات و هەمیشە و هەمیشە وەشانی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ و ناوازەوە بڵاودەکاتەوە. ئەدۆبی بە خۆشحاڵییەوە وەشانی بەهاری ٢٠١٧ لە ئافتەر ئیفێکتس ڕادەگەیەنێت کە نوێترین ڕێگەی تێدایە بۆ هاوبەشی کارکردن لەگەڵ دەستەی کارەکەت و هەروەها ئەو زیادکراوانەیشی کە بەردەوام لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە داواکراوبوون.

شایەنی باسە ئەم وەشانە چەند تایبەتمەندیەکی نایابی بۆ زیادکراوە و ئەوەیشی جێگەی سەرەنجی من بوو، ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم نەرمەکاڵایە پشتگیری لە زمانە ڕاست بۆ چەبەکانی وەکو کوردی و عەرەبی و عیبری دەکات. بەوەش لەمەودوا چیتر پشت بە سکریپت و پێوەکراوەی تر نابەستین بۆ نوسینی دەقەکانمان لەناو ئافتەر ئیفێکتس.

ئەمە سەرباری ئەوەی کە پەنجەرەکی نوێ بەناوی Essential Graphics panel زیادکراوە و ئیشی ئەم پەنجەرەیە کارێکی نایابە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات تا بە ئاسانترین شێوە گشت ئەو پێداویستیانەی کە لە پڕۆژەیەکی بەکاری دێنێت لەوێدا کۆی بکاتەوە تا دواتر بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاریکردن لەو پڕۆژەیە بکات. تەنانەت ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم پەنجەرەیە زیادیان دەکەیت لەناو ئەدۆبی پریمێریش دەمێینەوە کاتێک ئەو پڕۆژەیە وەکو تێمپلەیت هاوبەشی پێ دەکەیت.

زیادکردنی تایبەتمەندی Lumetri Scopes کە دەمێکە لە پریمیێر بوونی هەیە و لەم وەشانەی ئافتەر زیادکراوە و بەهۆیەوە ئاسانتر ڕێککردنی ڕەنگەکان Color Correction بە ئەنجام دەگەیەندرێت و بەکارهێنەر کاتی بۆ دەگەرێندرێتەوە.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم وەشانە بریتییە لە پڵەگئین واتە پێوەکراوەی Camera-Shake Deblur کە کاتێک ڤیدیۆیەک جوڵەی زۆری تێدابوایە بەهۆی ئافتەرەوە دەمانتوانی ئەم جوڵە زۆرانە کەمبکەینەوە بەڵام بەداخەوە دوای کەمکردنەوە و جێگیرکردنی ڤیدیۆکە لە هەندێک شوێنی ڤیدیۆکە Blur دروست دەبوو و ئێستا بەهۆی ئەم پێوەکراوەوە دەتوانیت لەم Blurـانە ڕزگارت ببێت.

هەندێکی تر لە تایبەتمەندییەکان ئەمانەن:

  • ڕێکخستنی کاریگەرییەکان بەشێوەیەک کەمتر پێویستت بە Precompose بێت بۆ دانانی کاریگەری لەسەر لەیەرێکی دیاریکراو.
  • زیادکردنی تایبەتمەندی کارکردن لەگەڵ زمانەکانی RTL واتە ڕاست بۆ چەپەکان وەکو عەرەبی و عیبری.
  • پشتگیری لە Dynamic Link لە Team Projects کە تایبەتمەندییەکە بەشێکە لە Creative Cloud Teams بۆ ئەوەی دیزایینەران هاوکاری یەکتری بکەن لە پڕۆژەکانیان.
  • باشترکردنی کارکردن لەگەڵ ئەو کاریگەریانەی پێویستیان بە گرافیک کاردە وەکو Drop Shadow و Fractal Noise و Gradient Ramp و Levels و Offset.
  • پشتگیری بنچینەیی بۆ بەرزترین توانای کاریکردن لەگەڵ ڤیدیۆ تا ٩٩٩ چوارچێوە لە چرکەیەکدا واتە Frames per Second.
  • گۆڕینی ناوی فۆڵدەری Solid بۆ هەر ناوێک کە بتەوێت و دەتوانیت وەکو فۆڵدەرەکانی تری ناو پڕۆژەکەت ڕێکی بخەیت.
  • نیشانکەرەکان ڕەنگاو ڕەنگە کراون.

ئێوەش دەتوانن لە ڕێگەی Creative Cloud، ئافتەر ئیفێکتسەکەتان نوێ بکەنەوە بۆ ئەم وەشانە و چێژ لە تایبەتمەندییە نوێیەکان وەرگرن.

لەخوارەوە بینەری چەند ڤیدیۆیەک بن لەسەر تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەم وەشانە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/DZQdjLUViCM” width=”500″ height=”300″] [su_youtube url=”https://youtu.be/JAlPrYHMYzs” width=”500″ height=”300″] [su_youtube url=”https://youtu.be/yqqGg4mPorE” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ