10
ئەندرۆید 23, نیسان 2017 بۆچوون

چۆنیەتی بەرزکردنەوەی وەشانی Galaxy S6 Edge بۆ نوگەت

زانیارییەکانی فایلی ڕۆم:

  • مۆدێل SM-G925F
  • ناوی مۆبایل Galaxy S6 Edge
  • وڵات عێراق
  • وەشانی ئەندرۆید نوگەت 7.0
  • زمان عەرەبی
  • PDA G925FXXU5EQBA
  • CSC G925FOJV5EQBB

دابەزاندنی نوێکارییەکە لە ئەستۆی خۆتە Kitn بەرپرس نییە لە هەر کێشەیەک بەسەر مۆبایلەکەت ڕووبدات.

  • ئاگاداری مۆدێلی مۆبایلەکەت بە لە بەشی About ـی مۆبایلەکەت بزانە ئەم مۆدێلەیە (SM-G925F) پاشان دایبەزێنە گەر هەرمۆدێلێکی ترە لەم لیستەدا بگەڕێ و دایبگرە کرتە لێرە بکە.
  • گەر مۆبایلەکەت ڕووت کردووە ئەوە ڕووتەکەی لاببە تاکوو توشی کێشەی نەخوێندنەوەی سیمکارت نەبیتەوە بە چوونە سەر ئەپڵیکەیشنی Super Su لە Settings پاشان Full Unroot  هەڵبژێرە.

  • کۆپییەکی زانیارییەکانت هەڵبگرە تاکوو هەر هەڵەیەک ڕوویدا توشی لەدەست دانیان نەبیت.
  • وزەی پاتری لەسەدا 20 زیاتر بێـت.
  • هەوڵ بدە وایەری ئەسڵ یان خودی مۆبایلەکە بەکاربهێنە، چونکە ئەمە خاڵێکی گرنگە لە کرداری دابەزاندنی سیستەم دا.

ئەو فایلانەی پێویستمانە لە کردارەکەدا:
دابەزاندنی پێناسی ئامێرەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ کرتە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ـی ئۆدین دابەزێنە لەسەر مۆبایلەکەت وەشانی 3.11.1 کرتە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ـی وینڕارمان پێویست دەبێت کرتە بکە بۆ داگرتن
وەشانی 7.0 ـی نوگەت کرتە بکە بۆ داگرتی وەشانی 7.0 ی نوگەت بۆ گالاکسی 6 Edge 
پاش دابەزاندنی پێداویستییەکان
فایلی وەشانەکە بکەوە کلیکی ڕاست بکە لە Extract Here ، وەک دەبینیت فایلێک بە پاشگری tar.md5 لە نێو ڕارەکە دێتە دەرەوە، بەم شێوەیە:

Untitled1

مۆبایلەکەت بخە باری داونلۆد بەم شێوە پەنجە بنێ بە هەریەک لە دووگمەکانی: دەنگ زیادکردن + پاوەر(کوژاندنەوە و داگیرساندنی مۆبایلەکە) + هۆم(ماڵەوە):

پاشان ئاماژەیەکت بۆ دەردەکەوێت تۆش پێویستە دووگمەی دەنگ زیادکردن دابگریت.

پاشان بڕۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ـی ئۆدین ئیش پێ بکە و بە وایەری بارگاویکردنەوە کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە یەکەوە:

Untitle4d

لە هەڵبژاردەی AP کرتە بکە و پاشان فایلی ڕومەکە کە بە پاشگری tar.md5 بوو دیاری بکە و Open بکە:

Untitled2

کرتە لە Start بکە تاکوو کردارەکە دەست پێدەکات و چەند خولەکێکی پێدەچێـت و کردارەکە سەرکەوتوو دەبێـت.

سەرچاوە :
تاگەکان 7.0 Kitn_Rom Nougat Rom
بۆچونی تۆ