10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 27, نیسان 2017 بۆچوون

ڤایرۆسی FalseGuide هەوادارانی یاری لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکان کردووەتە ئامانج

لە ڕاپۆرتێکی نوێی ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا، کۆمپانیای Check Point لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە زیانەواڵە واتە ڤایرۆس لە زۆربەی یارییەکانی ئەندرۆید لەسەر گووگڵ پلەی بوونی هەیە کە زیاتر ئامانجەکە ئەو ئەپانە دەگرێتەوە کە ڕێنمایی بۆ یاریەکان تێدایە.

ناوی ئەم ڤایرۆسە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت چونکە زیاتر لەو ئەپانەدا هەیە کە ڕێنمایی و ڕێنوێنی تایبەت بە یارییەکانی تێدایە نەک خودی یارییەکان خۆیان. ئەمەش لەبەرئەوەی کە زۆربەی هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان ئارەزووی داگرتنی ئەو جۆرە ئەپانە دەکەن کە Guides واتە ڕێنمایی و ڕێبەری دەربارەی یاری مەبەست پێشکەش دەکەن بە مەبەستی بەدەست هێنانی باشترین ئەزموون لەکاتی ئەنجامدانی یارییەکە.

شایەنی باسە شێوەی کارکردنی ڤایرۆسی ناوبراو بەجۆرێکە دەتوانین بڵێین سادەیە ئەویش بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی دابەزاندنی و جێگیرکردنی لەسەر مۆبایل، بەکارهێنەر توشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت، بەڵام چۆن؟ هەمیشە لەکاتی دابەزانی ئەپەکان داوای چەندین مۆڵەت دەکەن لەوەی تۆ بەو ئەپەی بدەیت دەسەڵاتی بەسەردا هەبێت لە مۆبایلەکەتدا و هەندێک لەو ئەپانە داوای دەستگەیشتن بە شوێنی زۆر هەستیاری مۆبایلەکەت دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ پێویست بێت، لەبەرئەوە لە چرکەساتی دابەزاندنی ئەپەکە کە بەکارهێنەر ڕەزامەندی دەردەبڕێت، ئەوا کارەساتەکە ڕوودەدات و لەدوای ئەوە ئەپەکە بەهیچ شێوەیەک ناسردرێتەوە تەنها ئەگەر فۆرمات یان بە ڕووتکردن و پاشان سڕینەوەی لەڕێگەی ئەپەکانی سڕینەوەی زیانەواڵە بیسڕیتەوە.

ئەوەی کارەکە ئاڵۆزتر دەکات ئەوەیە کە ئەم زیانەواڵانە وەکو گروپی کۆمپانیای Check Point ڕوونیان کردووەتەوە ئەوا دەتوانن مۆبایلەکە ڕووت بکەن و دەسەڵاتیان فراوانتر دەبێت بەمەبەستی ئەنجامدانی کرداری هەستیارتر لەسەر مۆبایلەکە، جا ئەو کردارانە پێشاندانی ڕیکلامی بێزارکەر و نەشیاو بن لەسەر مۆبایلەکە یان تەنانەت جێبەجێکردنی هێرشی DDoS بێت.

لە ئێستادا گووگڵ هەستاوە بە سڕینەوە و لابردنی تەواوی ئەو ئەپانەی توشی ئەو ڤایرۆسە بوون کە ژمارەیان لە ٥٠ دانە خۆی دەبینێتەوە. تەنانەت لەسەرەتای ئەو مانگەدا دوو یاری نوێ بەرزکراونەتەوە ناو گووگڵ پلەی بەڵام گووگڵ ئاگاداری پێداون بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای چێک پۆینت.

بۆیە لە کۆتایدا دەڵێین کە ئەپێک دادەبەزێنیت ئەوا وریای ئەو دەسەڵاتانە بە کە داوای دەکات بۆیە ئەگەر زانیت جێگەی گومان بوو هەوڵبدە زانیاری لەسەر وەربگریت پێش دابەزاندنی.

بۆ زانینی ناوی تەواوی ئەو ئەپانەی توشی ئەو ڤایرۆسە بوون کرتە لێرە بکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ