مایکرۆسۆفت
27, نیسان 2017
مایکرۆسۆفت دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی Creators Update بۆ ویندۆز مۆبایلەکان

بێگومان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مایکرۆسۆفت دەستی کرد بەڕاوانەکردنی نوێترین وەشانی ویندۆز ١٠ بەناوی Creators Update بۆ کۆمپیوتەرەکان و شایەنی باسە ئەم وەشانە چەند نوێکاری و چاکسازییەک لەخۆی دەگرێت کە بە بابەتێک بەناونیشانی 15 تایبەتمەندی نوێ لە وەشانی Creators Updateـی ویندۆز 10 و ئەواتە بەگوێرەی تویتی ئەو خاتوونە بێت ئەوا مایکرۆسۆفت دەستی کردووە بە ڕەوانەکردنی ئەم وەشانە بۆ مۆبایلە ویندۆزەکان.
جێگای باسە زۆربەی ئەو تایبەتمەندیانەی کە بۆ کۆمپیوتەری بەردەست کردوون بۆ مۆبایلەکانیش بەردەست کراون لەوانە پێکردنەوەی وایفای خۆکارانە لەدوای دیاریکردنی کاتی مەبەست و ناردنی وەبیرهێنەرەوە لەڕێگەی کۆرتانا و خوێندنەوەی Epub ڕاستەوخۆ لەڕێگەی وێبگەڕی ئێجەوە و ئەوانە و چەندینی تر کە لەم لینکەی ئاماژەم پێدا بۆ ویندۆز ١٠ Creators Update زیادکراون.
ئەم مۆبایلانەی ئەم وەشانەیان بۆ دێت ئەمانەی خوارەوەن:
- Alcatel IDOL 4S
- Alcatel OneTouch Fierce XL
- HP Elite x3
- Lenovo Softbank 503LV
- MCJ Madosma Q601
- Microsoft Lumia 550
- Microsoft Lumia 640/640XL
- Microsoft Lumia 650
- Microsoft Lumia 950/950 XL
- Trinity NuAns Neo
- VAIO VPB051
بێگومان گەیشتنی ئەم وەشانە بە مۆبایلەکەت پشت دەبەستێت بە ناوچەکەت چونکە ئەپدەیتەکە بەشێوەیەکی زنجیرەیی و بەپێی ناوچە بڵاودەکرێتەوە. کەواتە ئارام بگرە تا بەدەستت دەگات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!