ئەندرۆید
1, ئایار 2017
فرۆشی گالەکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج ژمارەیەکی تری تێپەڕاند

هەرچەندە ئاشکرابوو کە مانگی پێشوو سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی ئێس ٨ ڕادەگەیەنێت بەڵام سەرەڕای ئەوەش خەڵکێکی زۆر لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێجیان کڕیوە و چاوەڕێی ئێس ٨یان نەکردووە.
بەپێی کۆمپانیای Strategy analytics لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٧.٢ ملیۆن دانە لە مۆبایلەکانی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج فرۆشراوە لە لایەن کۆمپانیا کۆرییەکەوە و بەمەش کۆی گشتی فرۆشی ئەو دوو مۆبایلە لە کاتی بەردەستبوونیانەوە ٥٥ ملیۆن دانەی تێپەڕاندووە، هەروەها لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا بەگشتی سامسۆنگ ٩٢.٨ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە کە ٨٠ ملیۆنیان مۆبایلی زیرەکبوون و بەم شێوەیەش هەروەک ساڵانی پێشوو سامسۆنگ لە لوتکەی فرۆشدایە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.