گەرمترین 2, ئایار 2017

مایکڕۆسۆفت Windows 10 Sـی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، مایکرۆسۆفت بە فەرمی وەشانێکی نوێی لە ویندۆز ١٠ بەناوی Windows 10 S نمایشکرد. لەبنچینەدا ویندۆز ١٠ ئێس وەڵامی مایکرۆسۆفتە بۆ سیستەمی وەگەرخەری کڕۆم ئەمەش لەپێناو سادەکردنی ویندۆز بۆ ڕەقەکاڵای تایبەتمەندی مامناوەند و نزم.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، ویندۆز ١٠ ئێس تەنها ئەو ئەپانە لەسەری کاردەکەن کە لە کۆگای ئەپەکانی ویندۆزدا هەن بەڵام ئەمەش واتای ئەوە نییە کە ئەپەکانی ڕوومێز واتە ئەپەکانی دەرەوەی کۆگا نەتوانێت ئیش پێ بکات بەڵکو دەبێت ئەو ئەپانە بخرێنە ناو کۆگا ئینجا دەتوانرێت وە ئیش بخرێن.

هەر لە میانەی کۆنگرەکەدا، تێری مێیەرسن ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگی ویندۆز ١٠ ئێس کرد و باسی لەوە کرد کە ئەم ویندۆزە هەموو وێبگەڕێک ئیش پێ دەکات کە لە کۆگای ئەپەکانی ویندۆز بەرزکرابێتەوە. تەنانەت ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەگەر گووگڵ ویستی کڕۆم بخاتە کۆگای ئەپەکانی ویندۆز ئەوا هەرچی ئامێرێک کە ویندۆز ١٠ ئێس بەکاردێنێت دەتوانێت ئەو وێبگەڕە بەکاربهێنێت. ئەمە هەرچەندە مایکرۆسۆفت بەبێ کڕۆمیش جەختی کردووەتە سەر وێبگەڕەکەی خۆی بەناوی ئێج و بەتایبەت تریش ماڵپەر و ئەپی وێبی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن.

ویندۆز ١٠ ئێس وا دیزایین کراوە کە بەخێرایی بچێتە ژوورەوە بە شێوەیەک لەماوەی ١٥ چرکە ئامادە دەبێت تا فێرخواز بەکاریبهێنێت. لەڕاستیدا مایکرۆسۆفت ئامانجی بازاڕی پەروەردە و فێرکردنە و ئامانجیشی ئەوەیە کە هاوبەشی زۆری بۆ پەیداببن تا کۆمپیوتەری زۆر دروست بکەن کە بەم سیستەمە کاربکەن واتە ویندۆز ١٠ ئێس.

شایەنی باسە ئامێرەکان لە هاوینی ئەمساڵ بە نرخێک کە لە ١٨٩ دۆلار دەست پێ بکەن و هەموو ئامێرەکانیش بە بەشداری خۆڕایی لە Minecraft: Education Edition بەردەست بن.

شایەنی ئاماژەیە کە مایکرۆسۆفت وەشانی تەواوی ئۆفیس دەخاتە کۆگای ئەپەکانی ویندۆز و ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە پێویستە چاوەڕێی ئەپی زیاتر و زیاتر بکەین بخرێنە کۆگای مایکرۆسۆفتەوە بۆ ئەوەی ویندۆز ١٠ ئێس سەرکەوتووبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ