10
ئای ئۆ ئێس 5, ئایار 2017

ئەم ٦ ئەپە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی. (٥)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.

Random PW Generator: ئەم ئەپە کاری دروستکردنی وشەی نهێنیە بەشێوەیەکی خۆکار بەڵام بە بوونی چەندین بژاردەی بەهێز لەکاتی دروستکردنی وشەی نهێنی واتە Password دا. کرتە بکە بۆ داگرتن.

WindPush: ئەم ئەپە کاری ئاگاداربوونە لە ڕەوشی با بەشێوەیەکی ورد و ڕێک. کرتە بکە بۆ داگرتن.

 

Draw Pad Pro 2: لەڕێگەی ئەم ئەپەوە تۆ دەتوانیت بە شێوەیەکی نایاب و پێشکەوتوو بیرۆکە و تێبینیەکانت تۆماربکەیت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

FileStore: ئەم ئەپە کاری بەڕێوەبەردنی پەڕگە و فایلەکانە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو و دەتوانیت لەرێگەی ئایتونزەوە چەندین جۆر فایل بکەیتە ناو ئەم ئەپەوە و لەناویدا کاریان لەگەڵ بکەیت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Wakee: ئەم ئەپە کاری دانانی کاتە بۆ ئەوەی خەبەرت بکاتەوە و ئەوەی ئەم ئەپەش جیادەکاتەوە بوونی زیاتر لە ١٥ زەنگی تایبەتە بۆ بەیانیان بۆ ئەوەی بەبێ بێزاربوون لەخەو هەڵتستێنێت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

TextCode: ئەم ئەپە بەکاردێت بۆ نوسی کۆد بە زمانەکانی پێرل و پایسۆن و پی ئێچ پی و جاڤا و چەندین زمانی تریش و وە هەروەها چەندین تایبەتمەندی نایاب لەخۆی دەگرێت و ئەگەر گەشەپێدەریت لە کیس خۆتی مەدە و ئەم ئەپە دابگرە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

تێبینی: ئەم ئەپانە تاکاتی نوسینی ئەم بابەتە خۆڕایی و بێ بەرامبەر بوون، من هیچ زانیاریەکم نییە چ کاتێک دەبنەوە بە بەرامبەر و بە پارە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ