ئەندرۆید 9, ئایار 2017

کۆمپانیای کواڵکۆم دوو پڕۆسێسەرەی 630 و 660 ـی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەیانی کۆمپانیای کواڵکۆمی ئەمریکی دوو پڕۆسێسەری بە ناوەکانی 630 و 660 ڕاگەیاند کە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگن و بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان دەگونجێت، تاکوو بتوانن توانای زیاتر بە خۆیان بدەن چ لەڕووی کامێراوە یان توانستی پاتری و بەهێزی وای فای و قەبارەی بەرزی ڕام و ..هتد، ئەم دوو پڕۆسێسەرە توانای 10جار زووم کردنی وێنەکانی هەیە لەگەڵ پاراستنی ڕوونی وێنەکان بەشێوەیەکی زۆر باش لە کاتی زووم کردن.

دوو پڕۆسێسەرەکە بە تەواوی پشتگیری نەوەی 5 ـەمی بلوتوث دەکەن لەگەڵ مۆدێمی نەوەی چوارەمی X12، پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرایی Quick Charge 4 دەکەن.

هەروەها پڕۆسێسەرەکان 8 ناوکین بە تەکنەلۆژیای 14 نانۆمەتری درووستکراون، کە بەتەواوی پشتگیری ڕامی 8 گێگابایت دەکات، پڕۆسێسەری 660 بە گرافیکی Adreno 512 6 ،و پڕۆسێسەری 630 بە گرافیکی Adreno 508 دەبێت، کە تایبەتمەندی 630 باشترە وەک لە 630 کە توانای کاری گرافیکی بەرزتر دەبێـت.

کۆمپانیا ئەمریکیەکە لە کۆتای ئەم مانگەوە دەست دەکات بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی بە کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی مۆبایلی زیرەک.

خوێنەری زیاتر بن: کرتە لێرە بکە

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ