ئەندرۆید
9, ئایار 2017
ئەپێک پڕاوپڕ لە زانیاری و هەواڵەکانی جیهان، لە هەموو بوارەکاندا (News Suite)

لە ئامێرەکانی ئێستا ئەپەکانی جۆری هەواڵ و زانیاریەکان لە پڕ داگیراوترینی کۆگاکانن، بەوەی کە ئاسانکاری و خێراییەکی باش دەدەن بە خوێنەر بۆ خوێندنەوە بە دیزاینێکی ئاسوودەکەر و دوور له ئاڵۆزی. هەر لەم بابەتە لە باشترین ئەپەکانی هەواڵ و زانیاری جیاواز دابگرە و بە نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی ماڵپەڕە جیاوازەکان ئاشنابە، کە ئەویش ئەپی Newsـی پێشکەوتووە.
ئەپیNews کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنیەوە گەشەپێدراوە، ئەگەر باشترین نەبێت، لە باشترینەکانە، کە هەر هەواڵێک و زانیاریەک بە باشترین شێوە و دوور لە ئاڵۆزی دەخاتە بەردەم خوێنەر. بە دیاریکردنی ئەو هاوپۆلە هەواڵانەی کە دڵخوازی تۆن، هەروەها بە دیاریکردنی ئەو ماڵپەڕانەی کە دەتەوێت بە تایبەتی بابەتەکانیان ببیت، له بەشی Feed
تایبەتمەندیە گشتیەکان
- گەڕانی زیرەک، کە دەتوانیت گەڕان بۆ هاوپۆلەکانیش بکەیت.
- ڕووکارێکی دوور لە ئاڵۆزی، خێرایی لە چوونە ناو بەشە جیاجیاکان.
- ناردنی ئاگادارکەرەوە بۆ هەواڵ و بابەتە گەرمەکانی جیهان.
- خوێندنەوە له ڕووکارێکی جیای نایاب.
- پاشەکەوتکردنی بابەتەکان.
ئێستا ئەپی Sony News Suite بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، دەتوانیت لە کۆگای پلەیستۆر دایبگریت.
داگرتن
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.