ئەندرۆید
10, ئایار 2017
فیستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی سلێمانی بۆ بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، پڕۆژەی ناوازە خرایەڕوو.

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ بوو لە زانکۆی سلێمانی چونکە دووەمین فیستیڤاڵی تەکنەلۆژی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو، تێدا کۆمەڵێک پڕۆژەی جوان و ناوازە پێشکەش کران لەلایەن خوێندکارانی زانکۆکەوە و ئێمەش وەک تیمی کەی ئای تی ئێن ئامادەبووین و گفتوگۆمان کرد لەگەڵ ڕێکخەران و ئەنجامدەرانی پڕۆژەکان کرد، کە ماندووبونی زۆری پێوەداربوو پڕۆژەکانیان، فێستیڤاڵەکە لەلایەن خوێندکارانی بەشەکەوە ڕێکخرابوو وە سەرپەرشتی دەکرا، فێستیڤاڵەکە خۆی بینیەوە لە نمایشکردنی پرۆژە و تواناکانی خوێندکارە بەھرەمەند و بەتواناکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی سلێمانی کە لە ئێستا وە لە داھاتووش کە بەدڵنیاییەوە سودێکی زۆریان لە پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیا دەبێت، لە کەرتی تایبەت و لە کەرتی گشتیش لە زۆربەی بوارەکانی وەک : وێب ، داتابەیس ، پارێزگاری (security)، یاری ، ڕۆبۆت بەرنامەی مۆبایل و چەندین بواریتر، دەستی خۆشی زۆرم هەیە بۆ کاک بابان عارفی کە بەڕاستی هاوکاری باشمان بوو لە فێستڤاڵەکەدا.
بەشێک لە پڕۆژەکانی خوێندکاران:
• Smart system monitor
• BG iClinic
• Zankoline Form
• Security login system
• Internist Clinic System
• BOOK library management system
• A simple Context-Aware System for Android Smartphones
چەند وێنەیەکی پڕۆژەکان:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.