ئەپ و نەرمەکاڵا 11, ئایار 2017

مایکرۆسۆفت ئەپی Story Remixـی ڕاگەیاند بۆ درووستکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و خۆکارانە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەی Build 2017 بۆ گەشەپێدەران ئەپڵیکەیشنی Story Remixـی ئاشکراکرد کە هاوشێوەی Movie Maker ـە بەڵام بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیاترەوە، ئەپڵیکەیشنەکە یارمەتیت دەدات بۆ درووستکردنی گرتەی ڤیدیۆی تەواو بەهاوکاری لەگەڵ Groove بۆ موزیک و ئەپی Remix 3D کە وادەکات کارەکان ئاسانتربن.

ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆکارانە و بە پێچەوانەشەوە یارمەتیت دەدات بۆ درووستکردنی ڤیدیۆ واتە فلتەری ئاسان بەردەستە لەناو ئەپەکەدا، ئەپڵیکەیشنەکە دەتوانێت ڤیدییۆکانت بۆ درووست بکات بە پشت بەستن بە دەموچاو و شوێن و کات وەک ئەپی Google Photos کە تەنها شتێکی جیاواز لەو بەشەدا بریتییە لە بەکارهێنانی چوارچێوە بۆ ڤیدیۆکان بەچەند شێوەیەک، دەتوانین بڵێین Story Remix دەبێتە کۆکراوەیەکی باشی ئەو ئەپانەی باسمان کرد کە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەوانی لەخۆیدا کۆکردوەتەوە، ئەم ئەپڵیکەیشنە لەگەڵ بەردەست بوونی وەشانی Fall Creators Update ـی ویندۆز ١٠ لە پایزی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=kh0be6z-Zl8″ width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
تاگەکان Build 2017
بۆچونی تۆ