ئاسایشی ئەلیکترۆنی

پشت پەردەی هێرشە ئەلیکتڕۆنیەکەی ناسراو بە WannaCry چیە؟

ماوەی چەند ڕۆژێکە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهان گیرۆدەی نوێترین هەڕەشەی ئەلیکتڕۆنی بوونەتەوە کە تێیدا دەست نەپارێزراوە لە هیچ دام و دەزگایەک تەنانەت نەخۆشخانەوە و بنکە تەندرووستیەکانیشی گرتەوە لە کاتێکدا ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی هەیە کە لە هەر بارودۆخێکدا بێت نابێت هێرش بکرێتە سەر پێگە و بنکە تەندرووستی و نەخۆشخانەکان.

ئەمەی بینیمان و دەیبینین وەک فلیمێکی هۆلیود و فلیمە سایبریەکان وایە ئەمە نمایشێکی پێش جەنگە، جەنگێک کە هیچ خوێن ڕشتنێکی نیە بەڵام بەتاڵ کردنی گیرفانەکانە و لە بەرامبەردا پڕ کردنی گیرفانی کەسانێکە کە لە پشت پەردەوە کارەکان ئەنجام دەدەن، کەمێک بیر بکەینەوە کە ئەم توڵئامرازە و بەو ڕێژەیە فراوەنە و بەو مەترسیە گەورەوە چۆن گەشەی پێ درا؟ ئایا ئەمە تەنیا تاقی کردنەوەیەکی ئەلیکتڕۆنی بوو؟ یان تاقی کردنەوەی چۆنیەتی ڕووخاندنی ژێر خانی ئابوری و ژێرخانەکانی تری وڵاتانە بە توڵ ئامرازێک لە جیتانی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و چەکی تر؟

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپیەوە  ئاماژەیان بە بابەتەکە داوە، ئەو نەرمەکاڵا زیانبەخشە توانیویەتی بەناو چەندین ئامێری جێگیر کە لە چەندین دامودەزگای گرنگدا جێگیرکراون بڵاوببێتەوە و توشی زیانیان بکات و زانیاریەکانی ناو ئامێرەکان بە تەواوی دەستی بەسەرداگیراوە، وەکو نەخۆشخانە جیهانیەکان، بانکەکان، و هەندێک کۆمپانیای زەبەلاحی جیهانی توشی ئەم کێشەیە بوونە، چەند نەخۆشخانەیەک لە وڵاتەکانی سکۆتلەندا و بەریتانیا ئەوەیان پشت ڕاست کردەوە و دانیان بەوەدا ناوە کە سیستەمی ئامێرەکانیان وەستێندراوە و لەکارکەوتوون، بەهۆی (ڕانسۆموێرەوە)، شایەنی باسە ئەم نەرمەکاڵایە کێشە بۆ هەریەک لە ئامێرەکانی (کۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایلە هۆشمەندەکان) دروست دەکات، ئەمەش ترسێکی زۆری لە وڵاتانی ئەوروپی و لەم دواییانەشدا چەندین وڵاتی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و کوردستانیشەوە دروست کردووە دوای ئەوەی دەرکەوت لەناو ئەو سنورەدا ڕێژەیەکی زۆری ئامێرەکانی پەکخستووە

زۆرێک لە بەکارهێنەران دەپرسن چۆن ئەم توڵ ئامرازە گەشەی پێدرا؟

بەپێی سەرچاوەکانی و هەواڵ ئەوە ئاشکرا کراوە کە هاککەرانی ئاسایش توانیویانە توڵ ئامرازێک لە دەزگای (NSA) کە ناسراوە بە (National Security Agency) بدزن و گەشەی پێ بدەن و دواتر بڵاوی بکەنەوە و هێرشەکانی پێ ئەنجام بدەن، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەگەر توڵ ئامرازێک دزەی پێ بکرێت و بەم شێوەیە زیانی هەبێت دەبێت ئاخۆ چیتر لە ژێر سەری دەزگای (NSA) هەبێت و تاکو ئێستا دزەی پێ نەکرابێت؟

گەر سەیری ئەو داتایانە بکەین کە ژمارەی وڵاتانی تووش بوو ئەم هێرشەی تێدایە بۆمان دەردەکەوێت کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمترین زەرەرمەند بووە لەم هێرشانە و زۆرترین زەرەرمەندیش وڵاتی ڕووسیایە، کە ئەمەش خۆی جێگەی پرسیارە ئاخۆ بۆ دەبێت ئەمریکا کەمترین و ڕووسیا زۆرترین ڕێژەی ئاراستە کردنی ئەم هێرشانە بێت؟

بێگومان وەڵامی گشت ئەم پرسیارانە ئاسانە گەر تۆزێک بیری لێ بکەینەوە، چونکە ئەم هێرشە ئەلیکتڕۆنیە ئەوەمان پێ دەڵێت کە لە جێگەی بەکارهێنانی بۆمب و چەکی ئەتۆمی چەندین ڕێگەی تر هەن کە دەتوانن جیهان وێران بکەن، دەشکرێت ئەمە پەیامێکی ئەمریکا بێت بۆ وڵاتە دژەکانی کە بۆیان بسەلمێنێت کە چیدی هێرشە ئەلیکتڕۆنیەکان ئاراستە نەکەن بەرەو ڕووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چونکە ساڵانە هەزاران هێرشی ئەلیکتڕۆنی دەکرێتە سەر دام و دەزگا و دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم هێرشانەش لە وڵاتی چین و ڕووسیاوە ئاراستە دەکرێن، گرنگترین هێرشیش دەستوەردانی ڕووسیا بوو لە کاروباری دەنگدانی سەرۆکی ئەمریکا.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نرخی پشکەکانی بیتکۆین بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو بەرز بوویەوە بێگومان ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم هێرشانە بوو، کە هۆکاری سەرەکی ئەم بەرز بوونەوەیەش ئەوە بوو کە هاککەران و گەشەپێدەرانی ئەم توڵ ئامرازە بۆ گواستنەوەی پارەکانیان سوودیان لە بیتکۆین وەردەگرن چونکە بیتکۆین ئاراستە کردن و گواستنەوەی پارەکە بۆ کەسی بەرامبەر بە شێوەیەکی شاراوە دەهێڵێتەوە کە ئەمەش یارمەتی هاککەران و گەشەپێدەرانی ئەم توڵ ئامرازە دەدات کە نەتوانرێت ئاشکرا بن و بە شاراوەیی بمێننەوە.

پێش ئەوەی کۆتایی بە باسەکەمان بێنین دەمەوێت دوو ڕستەی دوو کەسایەتیتان بیربێنمەوە و وەڵامی زۆربەی پرسیارەکانیش بۆ ئێوە جێدەهێڵم:

لاینوس تۆرڤاڵدس: دامەزرێنەری سیستەمی وەگەڕخەری لینوکس بە کورتی پێی گووتین (هیچ سیستەمێکی پارێزراو نیە!).

ئیدوار سنۆدن: لە چاوپێکەوتنێکدا پێی گووتین کە دەزگای CIA لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەکانی کۆمپانیای سامسۆنگەوە دەتوانێت سیخوڕی بەسەر گشت بەکارهێنەرانەوە بکات.

ئەمەش بەستەرەی ئەو ڤیدیۆییە کە بۆمان شیدەکاتەوە چۆن ئەم کارە دەکرێت:

Jeremy Scahill Interviews Edward Snowden

We're at SXSW at a live taping of the Intercepted podcast. Host Jeremy Scahill is interviewing Edward Snowden. Our first guest is Libyan-American hip-hop artist Kayem. Subscribe here: https://theintercept.com/podcasts

Posted by The Intercept on Tuesday, March 14, 2017

14 ئایار، 2017
ئاڤاتار
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له‌ ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له‌ بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به‌ تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه‌ به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان وده‌مەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕه‌ویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
267