مۆبایل و تابلێت 16, ئایار 2017

لە نوێترین وێنەی دزە پێکراوی OnePlus 5 دا کامێرایی دوانەیی بەدی دەکرێت

هەر وەک دەزانین کۆمپانیای وەن پلەس دوای ئەو سەرکەوتنەی کە لە وەن پلەس  3T دا بەدەستی هێنا، له ئێستادا لە هەوڵدایە بەرهەمێکی تری بۆ ئەمساڵ بخاتە نێو بازارەکانی جیهانەوە بە ناوی وەن پلەس 5. شایەنی باسە، ئەم کۆمپانیا چینیە هۆکاری بەرهەم نەهێنانی وەن پلەس 4ی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە چونکە ژمارە 4 لە زمانی چینیدا بە واتای مەرگ دێت هەر بۆیە نایانەوێت بەرهەمێکی شکست خواردوویان هەبێت بۆیە وەن پلەس 5 ـیان بەرهەم هێنا.

بەپێی ئەو دەنگۆ و زانیاریە دزەپێکراوانە بێت کە دەربارەی مۆبایلەکە بڵاوبوونەتەوە و  وە نوێترین وێنەی پێشبینیکراو لە مۆبایلەکە وا دەردەکەوێت کە وەن پلەس 5 کامێراکەی دوانە کامێرا بێت و هەریەک لە کامێراکان 12 مێگاپیکسڵ دەبێت وە هیچ زانیارییەک لەسەر کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە ئێستادا بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام بەپێی زانیارییەکان بێت روونمای مۆبایلەکە 5.5 ئینج دەبێت بە روونی Full HD واتە 1920*1080 پێکسڵ، وە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 835ـی لەسەر جێگیر دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکە جۆری 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و 256 گێگابایتی بەردەست دەبێت. بێگومان، کڕیاری مۆبایلەکە بە خواستی خۆی جۆری گونجاو هەڵدەبژێرێت تاوەکو بیرگەکەی رێژەکەی زیاتر بێت نرخی مۆبایلەکەش روو لە گرانتر بوون دەکات. سەبارەت بە ڕامی مۆبایلەکەش، وا چاوەروان دەکرێت کە وا 6 گێگابایت بێت وە لە بێنچماڕکدا ژمارەی پێوانەیی 176000 ئانتوتوی شکاندووە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ ئەم مۆبایلە بخرێتە بازاڕەکان و هەوادرانی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ