سامسۆنگ
16, ئایار 2017
زانیاری لەسەر یەکەم مۆبایلی دوانە کامێرای سامسۆنگ بەناوی Galaxy C10 بڵاوکرایەوە

سام مۆبایل نوێترین وێنه‌ی به‌رگی پارێزگاریکه‌ری (Cover)ـی گالەکسی سی ١٠ و سی ١٠ پڵه‌سی بڵاوکردووەتەوە که بەگوێرەی سەرچاوەکان یه‌که‌مین مۆبایل دەبێت له‌ناو مۆبایله زیرهکاکانی سامسۆنگدا که کامێراکه‌ی دوانه کامێرا ده‌بێت، وە به یه‌که‌مین مۆبایلیش هه‌ژمار ده‌کرێت که له‌نێوان مۆبایله ئاست مامناوه‌نده‌کانی سامسۆنگدا کە گوایە پاڵپشتی له یاریدەدەری کەسی ناسراو بە بیکسبی بکات.
ژماره‌ی مۆدێلی گالەکسی سی ١٠ بریتی ده‌بێت له SM-C9150، وه گالەکسی سی ١٠ پڵه‌س بریتی ده‌بێت له SM-C9158.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مۆبایلی ناوبراو به ئاست به‌رزترین مۆبایل له نێو مۆبایله‌کانی خێزانی Cـی گالەکسیدا دێته هه‌ژمار، ئەمە هه‌رچه‌نده وا بڕیار بوو که گالەکسی نۆت ٨ ببێتە یەکەم مۆبایل که کامێراکه‌ی دوانه کامێرا بێت به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی که له ئێستادا به‌رده‌سته گالەکسی سی ١٠ پێش گالەکسی نۆت ٨ له‌م ساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه بۆیه به یه‌که‌مین مۆبایلی دوانه کامێرای سامسۆنگ دێته هه‌ژمار.
شایەنی باسە، به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی که له به‌رگی پارێزگاریکه‌ری مۆبایله‌که بڵاوبۆته‌وه وا ده‌ریده‌خه‌ن که خاوه‌نی ٤ دوگمه بێت له لاکانیدا که دوگمه‌ی خوار دوگمه‌ی زیاد کردن و که‌مکردنی ده‌نگ تایبه‌ت بێت به خزمه‌تگوزاری یاریدەدەری کەسی ناسراو بە بیکسبی.
وا بڕیاره له ماوه‌یه‌کی نزیکدا له بازاره‌کانی چیندا بڵاوبێته‌وه، وه پڕۆسێسەری ٦٦٠ـی سناپدراگۆنی له‌سه‌ر جێگیر کرابێت که ئه‌م پڕۆسێسەرە ٨ ناو‌کی Kryo 260 تێدایه که له‌ره‌له‌ریان ٢.٢ گێگاهێرتزه وه ٢٠% له پڕۆسێسەری ٦٣٥ی سناپدراگۆن خێراتره و وە هەر بەپێی ئەو زانیاریانە چاره‌سه‌رکه‌ری گرافیکەکەیشی Adreno 512 لەسەر جێگیردەکرێت. بەڵام سەرباری ئەم هەموو دەنگۆیە هێشتا ماوە سامسۆنگ بەفەرمی ئەم دوو مۆبایلە نمایش بکات و ڕابگەیەنێت.
هەندێک لەو وێنانەی کە جەخت لەوە دەکەنەوە مۆبایلی گالەکسی سی ١٠ خاوەنی دوانە کامێرا دەبێت:



