مۆبایل و تابلێت
17, ئایار 2017
لامبۆرگینی مۆبایلێکی زیره‌کی گرانبه‌های ٢ هه‌زار دۆلاری ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کان ده‌کات

لامبۆرگینی سەرقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی مۆبایلێکی زیره‌کی نوێیه که بە سیسته‌می ئه‌ندرۆید کار ده‌کات و ناوی مۆبایله‌که Lamborghini ALPHA ONE ده‌بێت. سەرەتای بڵاوکردنەوەی لە ڕووسیا دەبێت و پاشان بڵاوکردنەوەکە وڵاتانی تریش دەگرێتەوە.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ئاست بەرزن و پڕۆسێسەری مۆبایله‌که سناپدراگۆن ٨٢٠ـی کۆمپانیای کواڵکۆمی لەسەر دەبێت و ڕامەکەی ٤ گێگابایت ده‌بێت. ڕوونمای مۆبایله‌که ٥.٥ ئینج به ڕوونی Quad HD واتە 2560×1440 پێکسڵە و بیرگه‌ی ناوه‌کی مۆبایله‌که ٦٤ گێگابایتە و جێگەی بیرگه‌ی ده‌ره‌کیشی هه‌یه، هەروەها جۆری سیم کارته‌که‌ی دوانه سیم کارت ده‌بێت. وەکو هەر مۆبایلێکی تری پێشکەوتووش پەنجەمۆری هەیە و لەسەر پشتەوەی مۆبایلەکە جێگیرکراوە.
[su_youtube url=”https://youtu.be/bf4PQALeJMg” width=”500″ height=”300″]
شایەنی باسە، ئەم مۆبایلە توانستی پاتریه‌که‌ی ٣٢٥٠ ملی ئه‌مپێر لە کاتژمێرێکدا ده‌بێت، نرخه‌که‌ی زیاتر له ٢ هه‌زار دۆلار ده‌بێت نزیکه‌ی ٢١١٠ دۆلاری ئه‌مریکی ده‌بێت به پاره‌ی ڕووسی ده‌کاته 119,000 رۆبڵ و لەدوای ڕووسیا بەرەو شانشینی بەڕیتانی و کۆریا و پاشان شانشینی ئیماڕاتی بەڕێدەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، مۆبایلی Lamborghini ALPHA ONE به یه‌کێک له مۆبایله گرانبه‌هاکان دێته هه‌ژمار به هۆکاری ئه‌وه‌ی مادده‌ی زێر و کۆمه‌لێک مادده‌ی گرانبه‌های تر له دروستکردنیدا بەکارهاتووە.