هەواڵ
17, ئایار 2017
یوبیسۆفت کاتی فەرمی کۆنگره‌ی E3ی ئه‌مساڵی ڕاگەیاند

له دوای ئەوەی چه‌ندین کۆمپانیای بواری یارییە ڤیدیۆییەکانی وه‌کو کۆمپانیاکانی (سۆنی، بێستدا، مایکرۆسۆفت و چه‌ندانی تریش….) کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی خۆیان له E3 2017 ـدا بڵاوکرده‌وه، ئەمڕۆ کۆمپانیای یوبیسۆفت کاتی کۆنگره‌که‌ی خۆی لە E3 ئاشكرا کرد بۆ هه‌وادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان.
یوبیسۆفتیش که هه‌میشه یه‌کێکه له کۆمپانیایه گه‌وره و دیاره‌کانی کۆنگره‌ی E3 له بەرواری ١٢/٦/٢٠١٧ کاتژمێر 2ـی دوا نیوه‌رۆدا به کاتی کوردستان له Orpheum Theatre ـی شاری لۆس ئەنجلوسدا کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ ناساندنی به‌رهه‌مه نوێیه‌کانی.
وا بڕیاره له‌م ساڵدا به‌شی پێنجه‌می یاری FAR CRY و به‌شی دووه‌می یاری THE CREW و به‌شێکی نوێ له یاری Assassins’s Creed که به پێی ده‌نگۆکان بێت ئه‌م به‌شه‌ی Assassins’s Creed ناوی Origins ده‌بێت. وه هه‌ندێک ده‌نگۆی تر باس له‌وه ده‌که‌ن که وا به‌شی پێنجه‌می FAR CRY ئه‌مجاره له ناوچه‌کانی مۆنتانادا دەبێت و وا بڕیارهیشە یاری South Park: The Fractured و چه‌نده‌ها یاری تریش له‌م کۆنگره‌ی ئه‌مساڵی یوبیسۆفتدا ببینرێن.