سامسۆنگ
17, ئایار 2017
لە وێنەیەکی دزەپێکراودا گالەکسی ئێس ٨ بە سیستەمی ویندۆز ١٠ مۆبایلەوە دەردەکەوێت

بێگومان دەمێکە کەمترین سەردێری هەواڵ هەبووە دەربارەی ئەو مۆبایلانەی پشت بەستوون بە ویندۆز ١٠ـی مۆبایل بەڵام ئەمەیان پێ دەچێت بڕێک سەرەنج ڕاکێش تر بێت.
بەپێی نوێترین وێنه‌ی دزه‌پێکراو کە له‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی سامسۆنگ بڵاوبۆته‌وه، رێژه‌ی دڵنیایمان زیاتر ده‌کات که کۆمپانیای سامسۆنگ به هاوکاری گه‌وره کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بیانه‌وێت له‌م ساڵدا به‌رهه‌مێکی تر له گالەکسی ئێس ٨ بخه‌نه نێو بازاره‌کانی جیهانه‌وه که جیاوازتر بێت له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له‌ماوه‌ی ڕابردوو سامسۆنگ به فه‌ڕمی نمایشی کردوون.
ئەمە هەرچەندە ئاسانە کە هەریەکێک لە ئێمە وێنەی شاشەی مۆبایلێکی تری ویندۆز ١٠ بگرێت و بیکاتە سەر گالەکسی ئێس هەشتێک و دەنگۆی پێ بڵاوبکاتەوە بەڵام به‌پێی ئه‌و دوگمانه‌ی سه‌ر وێنه‌کان به‌شه‌کانی (گه‌ڕانه‌وه و سه‌ره‌کی و نه‌رمه‌واڵه کارپێکردووهکان) ئاماژهیەک دەکەن کە گومان لەوە بکەین بەرهەمێکی لەو شێوەیە لەوەیە لەداهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، هێشتا نه کۆمپانیای سامسۆنگ و نه کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هیچ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کیان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته نیه نه به نه‌خێر نه به به‌ڵێ و وه‌ڵامی فه‌رمیان نه‌بووه له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گالەکسی ئێس ٨ـێکی له‌وجۆره. بۆیه له ئێستادا ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی تر که کار بە ویندۆز ١٠ی مۆبایل بکات زۆر که‌مه، بۆیه پێویسته چاوه‌رێی وه‌ڵامی فه‌رمی سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت بکه‌ین له چه‌ند مانگێکی داهاتوودا تاوه‌کو ئه‌م باسه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.