مۆبایل و تابلێت
17, ئایار 2017
تایبەتمەندی HTC Edge Sense چییه و چۆن کار ده‌کات؟

مانگی ڕابردوو ئێچ تی سی بانگهێشتنامه‌ی خۆی بۆ کۆنگره‌ی دوێنیان ناردبوو له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌که دروشمی “Squeeze for the brilliant” ده‌بینرا، که وشه‌ی Squeeze له زمانی کوردی‌دا واته (فشار یاخود گوشین) و مەبەستێک هەیە لە پشت بەکارهێنانی ئەم وشەیە لە دروسمەکەدا و پێویستی بە تێڕامانە، به‌ڵام ئەوەتا لەدوای ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێکەی ده‌رکه‌وتووه کە مەبەست لێی لاشه‌ی ئێج تی سی ی‌و ١١ بوو که هه‌ستیاره به فشار خستنه سه‌ر (یان گوشینی)، ده‌کرێت بڵێین ئه‌م کرداره وه‌ک کورته برێک واتە Shortcut له ئه‌نجامدانی کاره‌کانی سه‌ر مۆبایله‌که به‌کاردێت.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش به شێوه‌یه‌کی فەرمی ناویان لێ ناوه HTC Edge Sense، ده‌توانێت هاوکاریکهرێک بێت، بۆ نمونە کاتێک که ئەپی کامێرای مۆبایله‌که‌تان ده‌که‌نه‌وه به فشار خستنه سه‌ر (یان گوشینی) به‌شێکی دیاری کراو له لایه‌کانی لاشه‌که‌ی ده‌توانیت وێنه‌که بگرێت که ئه‌مجۆره تایبه‌تمه‌ندیه زۆر گونجاوه بۆ وێنه سێلفیهکان. ئه‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ئێجگار کار ئاسانی بۆ به‌کارهێنه‌ری مۆبایله‌که ده‌کات له جێگای سود وه‌گرتن له دوگمه‌یه‌ک ده‌توانێت له‌رێگای گوشینه‌وه وێنه‌که‌ی بگرێت ته‌نانه‌ت گه‌ر دهستکێشیشت له‌ده‌ستدا ده‌بێت یان مۆبایله‌که‌ش ته‌ڕ بوو بێت، هه‌ر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی گونجاو کاری خۆی ئه‌نجام بدات.

هه‌روه‌ها ئێچ تی سی رێکخستنێکی تایبه‌تی بۆ ئێچ سێنس کردۆته‌وه، به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت دیاری بکات که به گوشین (فشار خستنه سه‌ر) کام ئەپە ده‌ست بکات به کارکردن، هه‌روه‌ها به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت به گوشینی، ئەپەکانی کامێرا، یاریده‌ده‌ری که‌سی گووگڵ یان ئه‌لێکسا بکاته‌وه، وه به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌ر له‌و رێگایه‌وه فلاشی مۆبایله‌که‌ی کار پێ‌بکات یاخود بیکوژێنێته‌وه. کۆمه‌لێک به‌ش له‌سه‌ر لایه‌کانی مۆبایله‌که دانراوه، به‌کارهێنه‌ری به خواستی خۆی به گوشینی یه‌کێک له‌و تایبهمهندیانهی که باسمان کرد یاخود زیاتری له‌سه‌ر جێگیر بکات. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت فرمانی جیاواز جیاواز بدات به‌و تایبه‌تمه‌ندیه بۆ نموونه به گوشینێکی سوک به‌شێک بکرێته‌وه وه به گوشینێکی توند به‌شێکی تر بکرێته‌وه.

ئه‌ی ئەم تایبەتمەندییە چۆن کار ده‌کات؟
لەسەرەتادا وا پێشبینیمان دەکرد کە شاشەکەی توانستی هەستپێکردنی جۆرێک لە پەستانی هەیە بەڵام وا نەبوو بەڵکو مۆبایلی ئێچ تی سی U 11 لەهەریەکە لە لایەکانی چوار هەستەوەر هەیە و بوونەتە هۆی دورستبوونی تایبەتمەندی ئێج سێنس. ئەوەی باشە ئەم تایبەمەندییە زۆر بە دروستی کاردەکات و وزەی پاتری کەم بەکاردەهێنێت و بە تێپەڕبوونی کات توانستی کاریان دانابەزێت. بەڵام ئەوەی لایەنی نەرێنییە سەبارەت بەم تایبەتمەندییە ئەوەیە کە لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ هەندێک بەرگی پارێزگاریکەری مۆبایلەکە بەباشی کارنەکات.