ئەپ و نەرمەکاڵا
20, ئایار 2017
ڕاپۆرت: ئاماری کۆمەڵێک لە گەشەپێدەرانی کورد بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بە هەبوونی ٢ ملیار بەکارهێنەر و نزیکەی ٣ ملیۆن ئەپ لە کۆگای گوگڵ پلەیدا سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لە ئێستادا گەورەترین و پڕبەکارهێنەرترین سیستەمی وەگەڕخەری جیهانە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە زۆربەی گەشەپێدەران چاویان لەوەیە ئەپەکانیان بۆ ئەم سیستەمە بەردەست بکەن و گەشەپێدەرانی کوردیش لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵێک ئەپی نایاب و بەسوودیان بۆ بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە فەراهەم کردووە، لێرەدا باس لە کۆمەڵێک لە دیارترین گەشەپێدەر و ئەپە دیارەکانی کورد دەکەین.
١-KurdAppDev:
ئەم گەشەپێدەرە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دەستی کردووە بە بەردەست کردنی ئەپەکانی لە کۆگای گوگڵ پلەی و سەرجەم ئەپەکانی کە ژمارەیان ٢٧ دانەیە خاوەن زۆرترین داگرتنن لەنێوان گەشەپێدەرە کوردەکاندا بە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار داگرتن، هەروەها ٤ لە ئەپەکانی ١٠٠ هەزار داگرتنیان تێپەڕاندووە.

٢-(Kurdroid(MKJACC:
ئەم گەشەپێدەرە لە ساڵی ٢٠١٣وە دەستی کردووە بە بەردەست کردنی ئەپەکانی لە کۆگای گوگڵ پلەی و ئەپەکانی کە ژمارەیان ٢٠ دانەیە ٥٠٠ هەزار داگرتنیان تێپەڕاندووە، پڕداگیراوترین ئەپی ئەم گەشەپێدەرە بەناوی (کاتەکانی بانگ – کوردستان)ە کە ١٠٠ هەزار داگرتنی تێپەڕاندووە، هەروەها ئەم گەشەپێدەرە لەمساڵدا دوو ئەپی نوێی بەناوەکانی دیوانی نالی و TFM هەتوانی پزیشکی دەرکردووە.

٣- shwan kdl:
هەرچەندە ئەم گەشەپێدەرە تەنها لە ساڵی پارەوە دەستی کردووە بە بەردەست کردنی ئەپەکانی لە کۆگای گوگڵ پلەی بەڵام لەو ماوە کەمەدا گەشەی بە ١٦ ئەپ داوە و ئەپەکان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار جار داگیراون، پڕداگیراوترین ئەپیشی ناوی چێشتخانەیە و زیاتر لە ٥٠ هەزار داگرتنی تۆمارکردووە، وە لەمساڵدا دوو ئەپی بە ناوەکانی وتە و قورئانی پیرۆز دەرکردووە.

٤-Kurdish Developer:
ئەم گەشەپێدەرە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هاتۆتە ناو گوگڵ پلەی خاوەن ٦ ئەپ و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار داگرتنە، پڕداگیراوترینی ئەو ئەپانەش بریتییە لە Kurdish Weather کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار داگیراوە.

٥-Ribaz:
ڕێباز ئەحمەد کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمی کەی ئای تی ئێن خاوەن ٤ ئەپ و زیاتر لە ٩٠ هەزار داگرتنە لە گوگڵ پلەی، ساڵی ٢٠١٣ بە ئەپی .Ribaz English – Kurdish Dict هاتۆتە ناو گوگڵ پلەی کە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار جار داگیراوە، ساڵی پار ئەپی Kurdistan Dicionary و مانگی پێشووش ئەپی Baran Englishی لە میانەی پرۆژەکانی کەی ئای تی ئێندا دەرکردووە، خۆشبەختانە ئەپی Baran English لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە ٢ هەزار جار داگیراوە و پێشوازییەکی باشی لێکراوە.

جگە لەمانەش کۆمەڵێکی زۆر گەشەپێدەری کوردی تر هەن کە خزمەتی زۆریان کردووە لە ڕێگای ئەپەکانیانەوە وەک:(Rawand Haidar, Kurdish Islamic Apps, Khamkhor.com, Kurdsoft) و چەندانی تریش.
تێبینی: بۆ ئامارەکان پشت بە ماڵپەڕی appbrain.com بەستراوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.