10
ئەندرۆید 24, ئایار 2017

سۆنی مۆبایل پلانەکانی خۆی بۆ ماوەی داهاتوو ئاشکرا کرد

کۆمپانیای سۆنی لە زۆر بواردا کار دەکات و ساڵانە کۆمەڵێک ئامێری جیاواز بەرهەم دەهێنێت بەشێک لەو ئامێرانەش مۆبایلەکانی ئێکسپێریان کە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کار دەکەن.

سۆنی مۆبایل کە لقێکی کۆمپانیاکەیە و بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا ڕایگەیاند کە لە پلانیاندایە بۆ لەمەودوا مۆبایل لە زنجیرەکانی XZ و XA بەرهەمبهێنن و نەوەی نوێتر لە مۆبایلەکانی Xperia X و Xperia X Compact بەرهەم نەهێنن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە ماوەی ساڵی ئابووری ٢٠١٦ی تایبەت بە کۆمپانیاکە کە لە ٣١ی ٣ی ٢٠١٦ تا ٣١ی ٣ی ٢٠١٧ دەگرێتەوە  فرۆشی ئەو دوو مۆبایلە زۆر لەوە کەمتربووە کە سۆنی پێشبینی دەکرد و هەوڵی بۆ دەدا بە تایبەت لە دەرەوەی وڵاتی ژاپۆن، سەبارەت بە مۆبایلەکانی Xperia XZ و Xperia X Performance فرۆشی ئەم دوو مۆبایلە زۆر باشتربووە و تەنانەت لە وڵاتی ژاپۆن کەمێک لە ئامانجی کۆمپانیاکە زیاتر فرۆشراوە هەر بۆیەشە سۆنی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی نەوەی نوێتری ئەم مۆبایلانە و لە ئێستاشدا هەریەک لە Xperia XZs و Xperia XZ Premium لە کێبڕکێدان لەگەڵ مۆبایلە هاوشانەکانیان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیاران و بەردەوامیدان بە فرۆشی باشی XZ و X Performance.

هەرچەندە سۆنی باسی لە فرۆشی زنجیرەی XA نەکرد بەڵام بەرهەمهێنانی نەوەیەکی نوێ لەو زنجیرەیە و ڕاگەیاندنی بەردەوامی زنجیرەکە لە داهاتوودا ئاماژەن بۆ فرۆشی باشی نەوەی یەکەمی زنجیرەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ