10
سامسۆنگ 31, ئایار 2017

دوێنێ سامسۆنگ دوو جۆر لاپتۆپی نۆتبووك ۹ پڕۆی نمایشکرد

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری، دوێنێ لە وڵاتی تایوان و لە زنجیرە کۆنگرەکانی کۆمپیوتێکس پەردەی لەسەر دواهەمین بەرهەمی خۆی بەناوی نۆت بووك پرۆ لادا، کە دوو جۆر لاپتۆپی نوێن و شێوازێکی زۆر جوان و ناوازەیان هەیە، خوێنەری تایبەتمەندیەکانی بن.

جۆری یەکەمیان خاوەن روونمایەکە بە قەبارەی ۱۳.۳ ئینچ و جۆری دوەمیان کە قەبارەی ڕوونماکەی گەورەترە قەبارەی ڕوونماکەی 15 ئینچە، و دەتوانرێن بنوشتێنرێنەوە. هەروەها بە پڕۆسێسەری کۆر ئای ۷ کاردەکەن لەگەڵ گرافیک کاردی AMD Radeon 450.

جۆری یەکەمیان، ٨ گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت و جۆری دوەمیان خاوەن ڕامێکی ۱٦ گێگابایتیە، بیرگەی هەردوو جۆرەکە ۲٥٦ گێگابایتە و پشتگیری بیرگەی دەرەکیش دەکات. جگە لەمانەش نوێترین سیستەمی ویندۆز ۱۰ـیان لەسەر جێگیرکراوە و خاوەن تەختەکلیلێکی پێشکەوتوون. هەروەها لە بەشی پێشەوەیدا کامێرایەك لە خۆ دەگرێت.

لە جیاوازیەکی دیاری ئامێرەکان، خاوەن پێنوسی S Penـنن کە بۆ یەکەمجارە سامسۆنگ ئەم تەکنەلۆژیایەی نوسینە بەردەستی بەکارهێنەرانی نۆتبووک دەکات، کە خاوەن ٤.۰۰۰ قۆناغی پەستانە. سەبارەت بە نرخەکەی، کۆمپانیا کۆریەکە تا ئێستا نرخەکەی ئاشکرا نەکردووه.

تاگەکان سامسۆنگ
بۆچونی تۆ