10
سۆنی 4, حوزه‌یران 2017

سۆنی کامێرای دیجیتاڵی Full-Frame بۆ بەرهەمهێنەرانی پێشکەوتووی فیلم دروست دەکات!

ئەگەر تۆ هەرکاتێک ڤیدیۆت بە کامێرایەکی جۆری Full-Frame DSLR تۆمارکردبێت، دەزانیت کە ئەم کامێرا هەستەوەرە گەورانە چەندە کامێرایەکی پێشکەوتوون بۆ پاشبنەمایەکی نەرمتری شتەکان و توانایەکی بەرزتر لە کاتی شەودا، ئێستا بە هەر شێوەیەک بێت ئێستا وێنەگرانی فیلمە سینەماییەکان کامێرای هەستەوەر بچووکتریان هەیە، تەنانەت ئەگەر بە ڕوونی 8k ـیش ڤیدیۆ تۆماربکەن.

سۆنی، کۆمپانیا گەورەکەی بواری کامێرا لە گەشەپێدانی یەکەم جۆری کامێرا بە هەستەوەری گەورە Full-Frame بۆ بەرهەمهێنەرانی فیلم. کۆمپانیاکە هێشتا تواناکانی کامێراکەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام به پشتبەستن به پێشبینیەکان باس لە تایبەتمەندیەکانی کامێرا ناوازەکە دەکرێت و هەر بە پێی پێشبینیەکانیش؛ ناوی کامێراکە CinaAlta دەبێت. تایبەتمەندیەکان بخوێنەوە.
وەکو ئەوەی دەزانین، aspect ratio پێناسە و هۆی هاوڕێژەبوونی درێژی و پانی وێنەکەدەکات. کامێرای سۆنی CinaAlta بە تەکنەلۆژیایەکی نوێی ئاسپێکت ڕەیشۆ دەبێت بە ناوی aspect ratio-agnostic، کە دەتوانیت وێنە بگریت بە ڕوونی 4k بەژمارەی ئاسپێکتی ٤:۳ و ۱۷:۹، یان ئەوانی تر. هەروەها سۆنی بەڵێن دەدات کە بەرهەمهێنەرانی فیلم چیتر بەشەکان و دیمەنەکان ورد نەکەن و بەم کامێرایە دەتوانرێت دیمەنەکان وردبکرێن یاخوود ئاسایی بەکاربهێنرێن.

کامێراکە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو بڵاودەبێتەوە و بەرهەمێکی پێشکەووتوو گرانبەهای کۆمپانیای سۆنی دەبێت (پێشتر سۆنی کامێرای F65ـی پێشکەوتووی high-endـی بە نرخی ٦٥.۰۰۰ دۆلار فرۆشت، لە ساڵی ۲۰۱۱). تۆ وەکو هەوادارێکی فیلمە سینەماییەکان، ئەم هەنگاو نوێکاریە بە باشترکردنی وێنەکانی فیلمەکان دەزانیت؟

بۆچونی تۆ