10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 8, حوزه‌یران 2017 بۆچوون

٧ مۆبایلی هۆشمەند کە تیشکی مەترسیداریان لێ دەردەچێت بۆ مێشک

توێژەرەوان لە سەنتەری لێکوڵینەوەی جیهانی تایبەت بە شێرپەنجە لە نوێترین توێژینەوەیان گەیشتوون بە ئەنجامێک و ئەو مۆبایلە هۆشمەندانەیان دیاری کردووە کە زۆرترین تیشکی زیان بەخشی لێوە دەردەچێت و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر مێشک.

توێژەرەوەکان لە توێژینەوەکەیان پشتیان بەستووە بە پۆلین کردنی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەسەر پێوەری IARC بۆ هاوپۆلی B2، بە واتای ئەمە هۆکارە بە تووشبوونی بەکارهێنەران بە شێرپەنجە، چونکە ئەم مۆبایلانە تیشکی کارۆموگناتیسی لە هاوپۆلی شەپۆلەکانی مایکڕۆوەیڤ بەکار دەهێنن.

ئەم ئەنجامەش لە دوای زنجیرەیەکی زۆر لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی دێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بۆ مەترسی بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ ماوەیەکی زۆر.

١. مۆبایلی Huawei Vitria , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.49:

بە یەکێک لە مەترسیدارترین مۆبایلی هۆشمەند دادەنرێت بە هۆی دەرچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە تیشکی زیان بەخش، کە ئەمەش وای کردووە نرخی مۆبایلە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزێت بە بەراورد بە مۆبایلە هۆشمەندەکانی تر.

٢. مۆبایلی Alcatel One Touch Evolve  , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.49:

بە یەکێک لە مەترسیدارترین مۆبایلی هۆشمەند دادەنرێت بە هۆی دەرچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە تیشکی زیان بەخش، وە ئەم مۆبایلە زۆر باو نیە بۆ بەکارهێنان بە هۆی هێواشی کار کردن و جۆری پڕۆسێسەرەکەی.

٣. مۆبایلی Motorola Moto E , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.50:

هاوشێوەی مۆبایلەکانی تر ئەم مۆبایلەش یەکێکە لەو مۆبایلە هۆشمەندانەی کە کاریگەری خراپی لەسەر مێشک هەیە و نرخەکەی ١٤٠$ـە.

٤. مۆبایلی Motorola Droid Ultra , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.54:

ئەم مۆبایلەش بە هەمان شێوە ڕێژەیەکی زۆر لە تیشکی زیان بەخشی لێوە دەردەچێت بە ڕێژەی SAR 1.54.

٥. مۆبایلی Motorola Droid Maxx , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.54:

٦. مۆبایلی iPhone 6 , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.58:

مۆبایلی ئایفۆن ٦ یەکێکە لەو مۆبایلانەی کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە تیشکی زیان بەخشی لێوە دەردەچێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، کە پلەی SAR 1.58ـە لە کاتێکدا ڕیژەی یاسایی SAR 1.60ـە بە تایبەت لە کاتی کارپێکردنی هەندێک تایبەتمەندی وەک بلوتوز.

٧. مۆبایلی iPhone 6 Plus , پلەی هەڵمژینی جۆری SAR 1.59:

ئەم مۆبایلەش ڕێژەی دەرچوونی تیشکی زیانبەخش لێی ١.٥٩ـیە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر مەترسیدارە و باشترە بۆ خۆپاراستن کەمتر بەکار بهێنرێت.

ژێدەر: Rotana.net

بۆچونی تۆ