مۆبایل و تابلێت 7, حوزه‌یران 2017

وەن پڵەس مۆبایلە نوێیەکەی لە ۲۰ی ئەم مانگە نمایشدەکات!

کۆمپانیای وەن پڵەسی چینی تایبەت بە وەبەرهێنانی مۆبایل، پشتڕاستی کردەوە مۆبایلە نوێیەکەیان (وەن پڵەس ٥) لە ۲۰ی ئەم مانگە بە فەرمی ئاشکرا دەکرێت، هەروەها دوا بە دوای ئەم ڕووداوە، بەهەمانشێوە وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ نمایشدەکات لە ڕۆژی ۲۲ی مانگ لە ڕووداوێکی تایبەت. دەربارەی ئەم مۆبایلە دەنگۆ و بابەتی زۆر هەن، لە خێرایی و ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە، با تایبەتمەندیە دزەکراوەکانی بزانین.

لە ڕابردوودا، کۆمپانیای کوالکۆمی ئەمریکی لە جریوەیەکی تویتەردا بە فەرمی ڕایگەیاندووە؛ نەوەی نوێی وەن پڵەس کە وەن پڵەس ٥ـه بەمزووانە نمایشدەکرێت و بە پڕۆسێسەری پێشکەوتووی سناپدراگۆن ٨۳٥ کاردەکات. پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ پڕۆسێسەرێکی دیاری جیهانە و لەسەر مۆبایلەکانی ئێکسپێریا ئێکس زی پریمیەم – ئێچ تی سی یو ۱۱ و گالاکسی ئێس ٨ـی وەشانی ولایەتە یەکگرتووەکان.

سەرۆکی جێبەجێکاری وەن پڵەس پیتەر لۆ، بە ئاشکرایی زانیاریەکانی توانا و خێرایی مۆبایلی داهاتوویان بڵاوکردەوە. بە پشتبەستن بە وتەکانی لۆ، “وەن پڵەس ٥ خاوەن چیپێک دەبێت کە نەرم و خێرا و بەهێزە، هەروەها لەگەڵ یاریدەدەری گرافیکی تایبەت، دەزانیت کە چۆن ئەپەکان بە خێرایی دەکرێنەوە و کاردەکەن”.

لە چەند پێگەیەک توانای خێرایی وەن پڵەس ٥ دزەپێکراوە و خێراییەکەی لە بەرزترین توانای مۆبایلەکان بووە، بە شێوەیەک کە لە هەندێک مۆبایلی ئاستبەرزی ئێستا خێراتر دەبێت. جگە لەمە، وەن پڵەس ٥ پێشبینی ژمارەی زۆرتری ڕامی لێدەکرێت و پێگەکان دەڵێن خاوەن ڕامی ٨ گێگا دەبێت، بۆ یەکەمجار لە مۆبایلە هۆشمەندەکان.

دەربارەی دیزاینی وەن پڵەس ٥، وێنەیەک لە لاشەی مۆبایلەکە بڵاوەپێکراوە بە دزەکاری، کە گوایە مۆبایلی وەن پڵەس ٥ـە، ئێوە دەتوانن شیکاری تایبەت بۆ وێنەکە بکەن و لێی تێبگەن. وەک لە وێنەکەدا دیارە مۆبایلەکە خاوەن کامێرای دووانەییە لە ڕووی پشتەوە.

سەرچاوە :
تاگەکان وەن_پڵەس
بۆچونی تۆ