ئاسایشی ئەلیکترۆنی
11, حوزهیران 2017
لە پاش Wannacry ڤایرۆسێکی تر مەترسی لەسەر جیهان دروست کردووە
جیهان لە دوای ئەو هێرشە گەورەیەی کە ڕووبەڕووی بۆوە بە هۆی ڤایرۆسی wannacry کە ئامانجی سیستەمی ویندۆوز بوو تووشی زیانێکی گەورە بوو ، و لە ئێستادا جیهان ڕووبەڕووی ڤایرۆسێکی تر دەبێتەوە کە ئامانجی ئەو مۆبایلانەیە کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن و ئەم ڤایرۆسە کە ناوی Wannalockerە لە ڤایرۆسی Wannacryیەوە وەرگیراوە ، و لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی زیاتر نییە لەسەر ئەم ڤایرۆسە تەنها ئەوە نەبێت کە کاتێک تووشی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید دەبێت ڕێگا لە بەکارهێنەر دەگرێت بگاتە زانیارییەکانی وە بۆ نەسڕینەوەیشیان ڤایرۆسەکە داوای 40 یوانی چینی دەکات کە دەکاتە 6 دۆلاری ئەمەریکی ، و وا دیارە کە ئەم ڤایرۆسە لە لایەن هاککەرە چینییەکانەوە دروست کراوە هەروەکو لەو نامەیەدا دیارە کە بە زمانی چینی نووسراوە ، و بۆ خۆ پاراستن لەم ڤایرۆسە لە ئێستادا نابێت هیچ ئەپ و یارییەک داونلۆد بکەیت لە گوگڵ پلەی یان لە دەرەوەی گوگڵ پلەی و بە تایبەت تریش ئەو ئەپانەی کە لە وڵاتی چین گەشەپێدراون.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.