ئەندرۆید
12, حوزهیران 2017
هواوەی مۆبایلی Honor 9ی ڕاگەیاند

هواوەی سەرکەوتنێکی گەورەی لەگەڵ مۆبایلی ئۆنەر ٨ بەدەست هێنا بە درێژایی ١١ مانگی ڕابردوو، ئێستاش کاتی ئەوەیە ئۆنەر ٩ جێگای بگرێتەوە.
مۆبایلە نوێیەکە هاوشێوەی مەیت ٩ و ئۆنەر ٨ پڕۆ و پی ١٠ و پی ١٠ پڵەس بە پرۆسێسەری کیرین ٩٦٠ کار دەکات کە لە چوار ناوکی Cortex-A73 و چوار ناوکی Cortex-A53 پێکهاتووە و خاوەن یەکەی چارەسەری گرافیکسی Mali-G71 MP8ە.
ڕونمای مۆبایلەکە ٥.١٥ ئینچە و خاوەن ڕوونی 1080Pیە، هەروەها تایبەتمەندی DCI-P3 color spaceی هەیە کە لە ڕونمای گالەکسی ئێس ٨ و ئایفۆن ٧یشدا بوونی هەیە.
کامێرای مۆبایلەکە لە دوو هەستەوەر پێکهاتووە بە ڕوونییەکانی ٢٠+١٢ مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندی دوو هێندە زومی بینایی(optical zoom)ی هەیە، لە ڕووی پێشەوەش کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵی هەیە.
مۆبایلەکە لەسەر EMUI 5.1 کار دەکات کە لەسەر ئەندرۆید ٧.٠ نوگەت بنیاد نراوە و خاوەن پاترییەکی ٣٢٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر و هەستەوەری پەنجەمۆر و دەرچەی بیستۆکی ٣.٥ مم و پشتگیری کردن لە دوو سیم کارد و بیرگەی دەرەکییە(تەنها دوو سیم کارد یاخود سیم کاردێک و بیرگەی دەرەکی لە یەک کاتدا).
هەروەها مۆبایلەکە خاوەن چیپێکی دەنگییە لە جۆری Hi-Fi کە هاوکاری مۆبایلەکەیە دەنگێکی ڕوون و نایاب لە بڵندگۆکانیەوە پێشکەشی بەکارهێنەران بکات!
لەپاڵ مۆبایلەکەدا هواوەی خزمەتگوزاری Huawei Payی ڕاگەیاند کە بە NFC کار دەکات.
مۆبایلەکە ٣ ڕەنگی هەیە کە بریتین لە شین و ڕەش و زێڕی و لە چین بەم نرخانە بەردەست دەبێت:
٢٢٩٩ یوان(٣٤٠ دۆلار) بۆ ٦٤ گب بیرگە و ٤ گب رام
٢٦٩٩ یوان(٤٠٠ دۆلار) بۆ ٦٤ گب بیرگە و ٦ گب ڕام
٢٩٩٩ یوان(٤٤٠ دۆلار) بۆ ١٢٨ گب بیرگە و ٦ گب ڕام

سەرچاوە :
- gsmarena.com
- theandroidsoul.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.