ئەپ و نەرمەکاڵا
14, حوزهیران 2017
گوگڵ بەشێکی نوێی بۆ کۆگای گوگڵ پلەی زیادکرد

گوگڵ بەردەوام سەرقاڵی باشترکردنی کۆگای گوگڵ پلەیە و بەردەوام هەوڵ دەدات بەکارهێنەرانی بە باشترین ئەپ و یارییەکانی ناو کۆگاکە ئاشنا بکات و لە نوێترین کاریشیدا بەشێکی نوێی بۆ کۆگاکە بە ناوی Android Excellence زیاد کردووە، ئەم بەشە تازەیە دەکەوێتە بەشی Editors` choice و دەتوانن لای خۆتانەوە لە کۆگاکە سەردانی بکەن، و ١٦ ئەپ و ١٦ یاری لەخۆدەگرێت کە گوگڵ پێی وایە باشن و شایەنی داگرتنن، هەروەها مەرج نییە ئەپەکان تازەبن بۆ ئەوەی بچنە ئەو بەشەوە، تاکە مەرج ئەوەیە کە گوگڵ ئەپەکانی بەلاوە باشبێت و پێی وابێت شایەنی ئەوەن لەم بەشە نوێیەدابن، هەروەها ئەپەکان ٣ مانگ جارێک نوێ دەکرێنەوە.
دەتوانن کرتە لە ناوەکان بکەن بۆ چوونە گوگڵ پلەی و داگرتنی ئەپەکان.
لیستی ٣ مانگی سەرەتای Android Excellence:
ئەپەکان:
AliExpress
B&H Photo video
Citymapper
Drivvo
Drupe
Evernote
HotelTonight
Kitchen Stories
Komoot
Lifesum
Memrise
Pocket
Runtastic Running & Fitness
Skyscanner
Sleep as Android
Vivino
یارییەکان:
After the end: forsaken destiny
CATS: Crash Arena Turbo Stars
Golf Clash
Hitman GO
Horizon Chase
Kill Shot Bravo
Lineage Red Knights
Nonstop Knight
PAC-MAN 256 – Endless Maze
Pictionary
Reigns
Riptide GP: Renegade
Star Wars: Galaxy of Heroes
Titan Brawl
Toca Blocks
Transformers: Forged to fight
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.