جۆراوجۆر 15, حوزه‌یران 2017

ئێڵ جی ڕونمایەکی بە تێکڕای ڕێژەی 144 هێرتز بۆ گەیمەران بەردەست خست

کۆمپانیای ئێڵ جی ڕونما(شاشە)یەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکان و بە تایبەت بۆ هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان، تاڕادەیەکی زۆر خواستەکانیان بەجێدێنێت، ئەوەی جێی سەرنجە تێکڕای ڕێژەی ڕونماکەی 144 هێرتز دەبێـت.

ئەم ڕونمایە مۆدێلی  34UC89G ـی هەڵگرتووە، بە قەبارەی 34 ئینج و بوونی ڕەهەندی فراوانی 21:9 کە زۆربەی ڕونماکانی تی ڤی و مۆبایلە زیرەکەکان ڕهەندەکەیان 16:9 دەبێت، کە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ دابەشکردنی ڕونماکە بۆ چەند بەشێک وەک ئەوەی لە کاتی یاریکردندا دەتوانیت بە چەند کەسێک یارییەکی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن.

هەروەها ئێڵ جی ئەم ڕونمای بە تەکنەلۆژیای IPS  و بە ڕوونی 2560×1080 پێکسڵ.

ڕوونماکە پشتگیری دەرچەی HDMI نەوەی چوارەم دەکات، دەرچەی DisplayPort نەوەی 1.2 لە خۆدەگرێت، هەروەها بوونی دەرچەکانی USB Up-stream و USB Down-stream.

گرنگترین تایبەتمەندی توانا و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕونماکەیەتی و بەڕێژەی 144 هێرتز، و پشتگیری تەکنەلۆژیای G-Sync ئەم تەکنەلۆژیایە کاری پشتگیری کردن و کارپێکردنی چارەسەرکەری گرافیکییەکانی NVIDIA یە، تاوەکو هاوکاتی سەرجەم وێنە(فرەیم)ـەکان بکات، و یارییەکە خێراتر و بە چێژتر بکات.

نرخی ئەم ڕونما نوێیە 999.99 دۆلاری ئەمریکییە و لە زۆرێک لە ماڵپەرە کڕینە سەرهێڵەکان بەردەستە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ