ئینتەرنێت
15, حوزهیران 2017
ڕێژەی فرۆشی پلەیستەیشن 4 و زۆرێک لە ئامارەکانی دیکەی سۆنی

لە میانەی کۆنگرەی E3 دا کۆمپانیای سۆنی ڕێژەی فرۆشی ئامێری یاریکردنی پلەیستەیشن 4ـی ڕاگەیاند و تا ئێستا 60.4 ملیۆن پلەیستەیشنی فرۆشتووە لە کاتی خستنە بازاڕی ئەم بەرهەمەیەوە(کە لەسەرەتای ئەم ساڵدا ئەو ڕێژەیە 53 ملیۆن بوو).
فرۆشی یارییە ڤیدیۆییەکانی پلەیستەیشن گەشتووەتە 487.8 ملیۆن دانە لەسەرتاسەری جیهاندا.
مانگانە 70 ملیۆن یاریکەری بەردەوام کار بە ئامێری پلەیستەیشن دەکەن لە سەرانسەی جیهاندا، لە نێویدا 26.4 ملیۆنی بەکارهێنەری پلەیستەیشن پریمییەمن، کە سەرجەمی 600 ملیۆن کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بەکارهێنەران یاری دەکەن.
لە پێشانگاکەدا یارییەکانی Gundam Versus, Dragon Quest XI, Gran Turismo Sport, و Everybody’s Golf ڕاگەیەندران، بۆ ساڵی داهاتووش ئەم یارییانە ڕادەگەیەندرێن God of War, Days Gone، هەروەها بوونی ڕاگەیەندراوەکانی Abzu, Firewatch.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.