هەواڵ
15, حوزهیران 2017
کۆمپانیای ڤێرایزن بە شێوەیەکی فەرمی دەستی گرت بەسەر کۆمپانیای یاھوو بە بڕی ٤.٤٨ ملیار دۆلار
کۆمپانیای ڤێرایزن بە فەرمی ڕایگەیاند کە کۆتاییان بە ڕێکەوتنی دەست بەسەرداگرتنی کۆمپانیای یاھوو ھێناوە بە بڕی ٤.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی و لە ھەمان چوارچێوەشدا (ماریسا مایر) بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە پابەندی خۆی بە ڕێکەوتنەکەوە ڕاگەیاند و گوتیشی دەست لە کار دەکێشێتەوە، و لە نامەی ماڵئاواییەکەیدا باسی لە ھەنگاوەکانی گەشەکردنی کۆمپانیاکە کردووە و گوتیشی ھەست بە دڵتەنگی دەکات بۆ ئەو ساڵانەی ڕابردوو کە تیایدا بەڕێوبەری کۆمپانیاکە بووە و سەرکەوتنی زۆری بەدەست ھێناوە .
وە کۆمپانیای ڤێرایزن لە مانگی ٧ی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت دەست بگرێت بەسەر کۆمپانیای یاھودا و ھەڵدەسێت بە تێکەڵکردنی یاھو لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت کە سەر بە ئەون، و بەمەش کۆمپانیای یاھو سەربەخۆیی خۆی لە دەست دەدات لە کاتێکدا ئەم کۆمپانیایە لەماوەی ڕابردوودا نرخەکەی زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار، وە ئەم ئەنجامەش چاوەڕوانکراو بوو لە کۆمپانیای یاھو چونکە لەم ماوەیەی پێشوودا تواناکانی زۆر کەم بووبوونەوە بەرامبەر ھەردوو گەورە کۆمپانیای گووگڵ و فەیسبوک .
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.