ئای ئۆ ئێس
15, حوزهیران 2017
ئاشنابن بە ماڵپەڕێک کە کۆمەڵێک یاری جیاواز لەخۆ دەگرێت و بە پەیوەست کردنی مۆبایل و کۆمپیوتەر بەیەکەوە کار دەکات

ژمارەیەکی ئێجگار زۆر یاری بۆ مۆبایل و تابلێتەکانمان بەردەستن، بۆ کۆمپیوتەریش بە هەمان شێوە بەڵام ماڵپەڕێک بەناوی Airconsole داهێنانی لە بواری یارییە ڤیدیۆییە سادەکاندا کردووە و کۆمەڵێک یاری ناوازە و چێژبەخش لەخۆ دەگرێت کە بە پەیوەستکردنی مۆبایل و کۆمپیوتەر کار دەکەن بە شێوەیەک ڕونمای کۆمپیوتەرەکە بۆ نیشاندانی یارییەکە و مۆبایل بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی یارییەکە بەکاردێت(خۆ ئەگەر لاپتۆپەکە پەیوەستی تی ڤی بکرێت کە ڕونماکەی گەورەترە ئەوا باشتر).
بەکارهێنەران دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن لە وێبگەڕەکانیان لەناو کۆمپیوتەر و لەوێ کۆد وەربگرن بۆ پەیوەست کردنی کۆمپیوتەرەکە بە مۆبایلەوە، دەتوانن بۆ ئەو مەبەستەش لە مۆبایلەکانیان بە هەمان شێوە وێبگەڕ بەکاربهێنن یاخود ئەپی تایبەتی Airconsole بەکاربهێنن.
ماڵپەڕەکە کۆمەڵێک یاری زۆر لەخۆدەگرێت و بەردەوام یاری نوێی بۆ زیاد دەکرێت و بەگشتی یارییەکان گونجاون بۆ ئەوەی کۆمەڵێک کەس بەیەکەوە بیانکەن و بەو شێوەیە چێژ بەخشترن.
کرتە بکەن بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕەکە و داگرتنی ئەپی تایبەتی Airconsole:
ماڵپەڕ
داگرتن لە گوگڵ پلەی
داگرتن لە ئەپ ستۆر

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.