ئاسایشی ئەلیکترۆنی
18, حوزهیران 2017
کۆمەڵێک دەسەڵاتداری ئەمریکی تۆمەتبار دەکرێن بەوەی هەوڵیان داوە بەرتیل بدەنە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێلەگرام
ھەموومان دەزانین کە ئەپی تێلەگرام بەیەکێک لە ئەپە زۆر پارێزراوەکان دادەنرێت لەڕووی ئاسایشی ئەلیکترۆنییەوە و ئەمەش بۆتە ھۆی ناڕازیبوونی دەزگا ئاسایشییەکانی جیھان و لەسەرووی ھەمووشیانەوە دەزگاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ڕابردوویەکی ڕەشی ھەیە لە بەزاندنی سنووری تایبەتی بەکارھێنەرانی ئەپە جیاوازەکاندا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێلەگرام (پاڤێڵ دورۆڤ/Pavel Durov) لەیەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەزگا ئاسایشییەکانی ئەمریکا ھەوڵی ئەوەیان داوە کە کاریگەری بخەنە سەر خۆی و گرووپەکەی بۆ ئاسانکردنی گەیشتنیان بە ئەپی تێلەگرام.
پاڤێڵ دورۆڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وتی کە لەساڵی ڕابردوودا دوو ھەوڵی بەرتیل پێدان ھەبووە بۆ گەشەپێدەرەکانمان لەلایەن دەزگا ئەمریکییەکانەوە و وتیشی کەبەبەردەوامی کاریگەریگەرییەکی زۆری لەسەر بووە لەلایەن دەزگای ھەواڵگیری ئەمەریکی FBI.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.